riklam

ئێران سێهەمین كاروانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە روسیا وەردەگرێت

جیهان 02:58 PM - 2021-03-04
.

.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە بەپێی رێكەوتنێكی نێوان هەردوو وڵات ئێران سێهەمین كاروان ڤاكسینی سپۆتینگ ڤی، دژە بەكۆرۆنا لەروسیا وەردەگرێت.

كازمی جەلالی باڵوێزی ئێران لەفدراسیۆنی روسیا رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ پێنج شەممە سێهەمین كاروانی ڤاكسینی سپۆتینگ ڤی، دژ بەكۆرۆنا لەلایەن روسیاوە رەوانەی ئێران كراوە".

رونیشكردوەتەوە:" 200 هەزار ژەمە ڤاكسینەو پێشتر بەدوو كاروان 120 هەزاری تر رەوانەی ئێران كراوە".

باسی لەوەشكردوە:" بەپێی رێكەوتنی نێوان هەردوو وڵات هەزاران ژەمە ڤاكسینی تر رەوانەی ئێران دەكرێت".

جەلالی ئەوەشی وتووە:" لەداهاتوودا نوسینگەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی سپۆتینگ ڤی لە ئێران دەكرێـتەوە،نەك تەنها بەشی ناوخۆ بەڵكو بەشی وڵاتانی دراوسێش بەرهەم دەهێنرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket