riklam

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەناوەندو رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەرزدەبێتەوە

جیهان 02:48 PM - 2021-03-04
.

.

سەرۆكی نوسینگەی هەرێمی ئەوروپا لەتەندروستی جیهانی ئاماژە بەبەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا دەكات لەناوەندو رۆژهەڵاتی ئەوروپا.

هانز كلوج سەرۆكی نوسینگەی هەرێمی ئەوروپا لەتەندروستی جیهانی رایگەیاندوە:" ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ناوەندو رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لەكاتێكدایە لەچەند وڵاتێكی خۆرئاوای ئەوروپاش  رێژەكە بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە:" لەهەموو روویەكەوە هەوڵەكانمان چڕتركردوەتەوە تاكو لەرێگەی تیمە تەندروستیە هەرێمیەكان و هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێكانمان بەڕەنگاری كۆرۆنا ببینەوەو ئامارەكان نزم بكەینەوە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket