riklam

سەرۆكی زەڕەنگەران: كیلۆیەك زێڕ 3 هەزار دۆلار دابەزیوە

ئابوری 02:11 PM - 2021-03-04
.

.

نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی كوردستان دابەزینی زۆری تۆماركردو سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی دەڵێت: لەماوەی دوو هەفتەدا هەر كیلۆیەك 3 هەزار دۆلار نرخەكەی دابەزیوەو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیش لەبازاڕەكانی كوردستان تەواو وەستاوە.

دلێر تاهیر سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی زێر لەبازاڕەكاندا بە PUKmediaی راگەیاند: لەماوەی دوو هەفتەدا بۆ هەر مسقاڵێكی عەیارە 18 بڕی 11 دۆلارو هەر كیلۆیەكیش 3 هەزار دۆلار دابەزیوە، هەر مسقاڵێك زێری عەیارە 21 بە 254 دۆلار دەمانكڕییەوە، بەڵام ئێستا بە 240 دۆلار دەیكڕینەوە، واتە بۆ هەر مسقاڵێك 14 دۆلار دابەزیوە.

وتیشی: پێشتر هەر كیلۆیەك زێڕی عەیارە 18 بە 58 هەزار دۆلار بووە، ئێستا بۆ 55 هەزار دۆلار دابەزیوە. 

لەبارەی نرخی لیرەشەوە، وتی: ئێمە لیرە دەكڕینەوە، پێشتر كە نرخەكەی بەرزبویەوە هەر لیرەیەكمان بە 430 دۆلار دەكڕییەوە، بەڵام ئێستا بۆ 366 دۆلار دابەیوە، واتە هەر لیرەیەك زیاتر لە 60 دۆلار دابەزیوە.

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی دەشڵێت: لەئێستادا مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بەزێڕەوە لەبازاڕەكانی كوردستان تەواو وەستاوە.

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕیش، ئەوەی خستەڕوو كە گۆڕانكاری لەئیدارەی ئەمریكاو ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەبووە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket