riklam

بەوێنە..لاهور شێخ جەنگی لەخانەی بەساڵاچوان نانی بەیانی خوارد

ی.ن.ک‌‌ 01:40 PM - 2021-03-04
.

.

لاهور شێخ جەنگی نانی بەیانی لەگەڵ ژمارەیەك لە دایكان و باوكانی ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی خوارد.

ئەمڕۆ 4ی 3ی 2021 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئامادەی خوانی بەیانی بوو لەگەڵ ژمارەیەك لە دایكان و باوكانی ماڵی بەساڵاچوان كە دەزگای مرۆیی مام رێكیخستبوو.

لاهور شێخ جەنگی سوپاسی ستافی ماڵی بەساڵاچووان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی كۆمەڵایەتی كرد كە مامەڵەیەكی مرۆییانە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەن كە لە خانەكەیان دەمێننەوە.

هاوكات جەختیكردەوە كە دەبێت ژینگەیەكی گونجاو و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكرێت و پشتیوانیی خۆشی دوپاتكردەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket