riklam

شوان عه‌توف: فلیمی 09 ته‌واو جیاوازه‌

ئەدەب وهونەر 11:24 AM - 2021-03-04
.

.

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3-3-2021  به‌ئاماده‌بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆیی و بیانی فلیمی 09  له‌سلێمانی نمایش كرا.

فلیمه‌كه‌ له‌رۆژانی ئاینده‌ له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك و كه‌لار نمایش ده‌كرێت و به‌هۆی رێگری له‌نمایشی فلیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه‌ بڕیاره‌ له‌رۆژی 10-3-2021 له‌هه‌ولێر و دهۆك نمایش بكرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ رێگری له‌نمایش كردنی فلیمه‌كه‌ كردوه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شوان عه‌توف سوپه‌رستاری كوردو خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری عیراق رایگه‌یاندوه‌، له‌ رۆژانی ئاینده‌دا فلیمه‌كه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆكیش نمایش ده‌كرێت و فلیمه‌كه‌ به‌ ڕۆڵبینینێكی ته‌واو جیاواز به‌رهه‌مهێنراوه‌و هیوام وایه‌ توانیبێتمان كارێكی نوێمان كردبێت و هه‌نگاوێكی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنانی فلیمان بردبێته‌ پێشه‌وه‌.


PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

32222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket