riklam

لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد

کوردستان 10:26 AM - 2021-03-04
.

.

لەهەرێمی كوردستان كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستیپێكردوە یەكەم كە ڤاكسینەكەی وەرگرتوە ئەو كارمەندانەی تەندروستی بوون كە ناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا دەوام دەكەن.

ئەمڕۆ 4ی 3ی 2021 لەهەرێمی كوردستان كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستیپێكردو یەكەم كەسیش كە بە ڤاكسینی كۆرۆنا كوترا كارمەندێكی تەندروستی بوو.

بەپێی زانیاریییەكان لەسەنتەری كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی رزگاری هەولێر كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستیپێكردوە ئەوانەشی یەكەمجار ڤاكسینەكەیان لێدرا كارمەندانی تەندروستین كە لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا كار دەكەن.

بریارە ئەمڕۆ20 كارمەندەی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر بەڤاكسینەكە بكوترێن و ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكە وەربگرن و دوای 21 رۆژی تر ژەمی دووەم بەكاردەهێنن.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لەبارەی دەستكردن بەهەڵمەتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا رایگەیاند: ئەوەی گەیشتوەتە هەرێم بۆ هەولێر هەزارو 36 ژەمەو بۆ هەر كەسێك بە دوو ژەم دەدرێت، چاوەڕوانین وەجبەی دووەم بڕێكی زۆر بگات كە ڤاكسینی ئەسترازینكایەو ئومێدەوارین بۆ سەرجەم ئەوانەی لەناوەندە تەندروستییەكان و كەسانی بەتەمەن و هێزەكانی ناوخۆ كاردەكەن بەڤاكسینەكە بكوترێن.

دوێنێ ڤاكسینی كۆرۆنا كە لەلایەن وڵاتی چینەوە رەوانەی عیراق كراوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەسەر بەڕێوەبەرایەتە تەندروستییەكانی هەرێمدا دابەشكرا.

گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەرێم لەكاتێكدایە كە ساڵێك لەمەوبەر لەسلێمانی یەكەم حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا راگەیەنراو بەپێی دوا ئاماری تەندروستی هەرێمیش تائێستا 109 هەزارو 587 كەس توشی كۆرۆنا بوون كە زۆرترینیان لەسنوری پارێزگای هەولێرە، هەروەها 3 هەزارو 525 توشبوو گیانیان لەدەستداوەو 103 هەزارو 918 توشبوش چاكبونەتەوە.

  PUKmediaتایبەت

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket