riklam

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌وڵی بنبڕكردنی كۆرۆنا ده‌دات

جیهان 10:13 AM - 2021-03-04
.

.

د.ماریا فان كیرخۆف پسپۆڕی په‌تاكان و لێپرسراو له‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: تروسكه‌یه‌ك هیوا هه‌یه‌ بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێكارو خۆپاراستنی تاكه‌كان نهێنی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و دابه‌زینی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌.

وتیشی: كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ هیوایه‌ك و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر هه‌یه‌ كه‌بۆته‌ هۆی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌وانیش رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كانی تاكه‌كان و خۆپارێزی كۆمه‌ڵگا و رێوشوێنی حكومه‌ته‌كانه‌.

راشیگه‌یاند: هۆكاری هه‌ستكردنیان به‌هیوا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گه‌مارۆدانی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رێكاره‌كان و له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ست به‌كه‌مێك ئاسووده‌یی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت به‌ره‌و بنبڕكردنی ڤایرۆسه‌كه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket