riklam

نرخی نەوت بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەكات

ئابوری 08:48 AM - 2021-03-04
.

.

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی نوێی تۆماركردو بڕیاریشە وڵاتانی ئەندام لەئۆپیك لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كۆببنەوە.

ئەمڕۆ 4ی 3ی 2021 پێش كۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك) كە ئەندامن لەئۆپیك پڵەس نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبوویەوەو نرخی هەر بەرملێك نەوتیش بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ گەیشتە 64 دۆلارو 50 سەنت و بەرمیلێم نەوتی خاوی ئەمریكاش 61 دۆلارو 60 سەنتی تێپەڕاند.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەكاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك) كە ئەندامن لەئۆپیك پڵەس بۆ بڕیاریدان لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت كۆببنەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت بڕیار بدەن كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەك ئێستا بەردەوام بێت و بەجێگیری بمێنێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket