riklam

پەرلەمانتارێك:سەرۆكی حكومەت تۆمەتباران ئازاد دەكات و بێتاوانان حكومدەدات

کوردستان 06:25 PM - 2021-03-03
.

.

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەرۆكی حكومەت پێشوەختە حكوم بۆ دەستگیركراوەكانی بادینان دەردەكات، بۆ ئەوانەشی لەتاوانی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتارێك دەستگیركراون كە لێپرسراوی دەزگای ئەمنین فشار دەكات بۆ ئازادكردنیان.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی دەستوەردانە كاروباری دادگا بۆ ئازاكردنی ئەوانەی بەتۆمەتی هاوكاری و هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركروان بە PUKmediaی راگەیاند:ئەوانەی لەبادینان تەنها لەسەر خۆپیشاندان دەستگیركراون و دواتر دەسەڵاتدارانی هەولێر زیندانیان كردن و ماوەیەكی زۆیش لەزیندان بەبێ بینینی كەسوكاریان مانەوە، پێش ئەوەی دادگا لەسەر كەیسی ئەو دەستگیركراوە بەسیاسی كراونە بڕیار بدات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێش بڕیاری دادگا كەوت و بە"سخوڕیكردن" تۆمەتباری كردن و حكومی پێشوەختەی دان.

وتیشی: بەڵام كاتێك پەرلەمانتارێك پارێزبەندی هەیەو لەبەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشی دەكرێتەسەرو هێرشبەرەكە دەناسرێتەوەو ئەوانەشی لەتاوانەوەكە تێوەگلان و هاوكاربوون دەستگیردەكرین، بەڵام سەرۆكی حكومەت و حكومەت بۆ ئازادكردنی تۆمەتبارەكان كە لێپرسراوی دەزگایەكی ئەمنین لەهەولێر، دەستوەردەداتە كاروباری دادگاو بەهەموو شێوەیەك بۆ ئازادكردنیان فشار دەكات.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket