نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک

نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک


3/3/2021 15:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

نەسروڵڵا سورچی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەدی ٢٠ی قەرەچوغ پێشوازیکرد لە هەڤاڵ تۆفیق لێپرسراوی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکانی هەولێر ئامانج لەسەردانەکە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولابوو بۆ خزمەتکردنی خەڵک و گەیاندن و بەکرداریکردنی راسپاردەکانی کۆنگرەی چوار، لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆی بەرهەمدار کرا

هەر ئەمڕۆ.. نەسروڵڵا سورچی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەدی ٢٠ی قەرەچوغ پێشوازیکرد لە (ئارام قادر خەبات) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و راوێژکاری هاوسەرۆکانی یەکێتی پاشان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەئامادەبوونی سەرجەم هەڤاڵان لە کۆمیتەو رێکخراو بەش و چینە جیاوازەکان ئەنجامدرا ، دوای بەخێرهێنان لەوتەیەکدا لێپرسراوی مەڵبەند تیشکی خستە سەر گرینگی پەلەکردن لەخزمەتکردنی خەڵک و گرینگیدان بەسنورەکە ،دواتر  ئارام قادر خەبات لەووتەیەکدا پەیامی هاوسەرۆکانی گەیاند بە خەڵکی مەخموورو رایگەیاند کەوا هاتوون هاوشانی مەڵبەندی قەرەچوغ بتوانن خزمەتی زیاتر بە خەڵکی مەخمووربکەین کە ئامانجی هەموولایەکمان هاوبەشە لەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و ستراتیجی یەکێتی دوای کۆنگرەی چوار کە خزمەتکردنە بەخەڵک و بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکە بکەنە کردار، لەبەشێکی تری قسەکانیدا راوێژکاری هاوسەرۆکانی یەکێتی ووتی ناکۆکیمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر خزمەتکردنە بەخەڵک ئێمەناکۆک دەبین لەگەڵ هەرلایەنەک رێگریبکات لەباشترکردنی باری گوزەرانی خەڵک ،لەبەدەستهێنانەوەی مافەکانی خەڵک و وەک سەرکردایەتی نوێی یەکێتی چیتر باری خراپی گوزەرانی خەڵکمان قبوڵ نیە، لەکۆتای کۆبونەوەکە بەرێپێدان لەلایەن نەسروڵڵا سورچی  بەئازادانە هەڤاڵانی بەشداربوو سەرەنج و تێبینیەکانیان خستەڕوو  ، دواتر  سەردانی رادیۆی دەنگی قرەچوغیان کرد و لەنزیکەوە لە کارو هەروەها پێداویستیەکانی رادیۆیان کۆڵیەوەو بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری رادیۆیانکرد

هەر ئەمرۆش نەسروڵڵا سورچی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 20ی قەرەچوغ ، پێشوازی لەوەفدێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی مامۆستا(عبدالواحد محمد) و (د.نادر) ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كەبەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی مەڵبەندی قەرەچوغیان كرد

لەدانیشتنێكدا نەسروڵڵا سورچی رۆڵی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی لەمێژوودا بەرز نرخاندو رایگەیاند لە رابردوو لە سەردەمی شۆرش و لەئێستاشدا كە قەیرانێكی ئابوری قورس هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو پشكی شێری قەیرانەكانیش بەر چینی مامۆستایان كەوتووە رۆڵی یەكێتی مامۆستایان قورسترو گرینگتربووە خۆشحالیشی دەربڕی بەسەردانەكەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە وەفدی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان سوپاسی ئەم پێشوازیە گەرمەیان كردوو بەناوی خۆی و مامۆستایان هیوای سەركەوتنیان بۆ مامۆستا نەسروڵڵا سورچی و تەواوی هەڤالانی مەڵبەندی قەرەچوغ خواست.


PUKmedia نوسینگەی ڕاگەیاندی ل . مەلبەند

156011229_272432931190915_6462749072608970811_n.jpg

156406551_272433114524230_8898079188837294035_n.jpg

156502161_273104374457104_5141006867715621453_n.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا

  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر