riklam

دەڕنەفییز

بابەتی گۆڕاو 03:00 PM - 2021-03-03
.

.

دەڕنەفییز

* کافتیریا هەر چایخانەکەی جارانە بەس گڵۆپەکانیان کوژاندۆتەوە.

 

‎* پیتزا رێک ناوساجی دەبڵە تۆزێ پەنیر و قارچکیان پێوە کردووە.

 

‎* شیعری ئێستا هەر قسەی ئیعتیادییە  بەس دەستی لە گەڵدا رائەوەشێنن.

 

‎* شۆرت هەمان دەرپێی ریازەیە، بەڵام موسەقەف پێوەی ئەگەڕێ.

 

‎* ماستاوچی کارمەندێکی ئیعتیادییە، بەس زوو زوو خۆی ئەکات بە ژووری مودیر عامدا.

 

‎* کوردستان 24 و رووداو وەکو برایانی کارامازۆڤ وان، بەڵام ئەمان ئامۆزان.

 

‎* حکومەتی بنکە فراوان بەقەدەر عەرەبانەی دوو ئەسپی سەريعە، ئەگەر بەعەکسی یەکەوە راینەکێشن.

 

‎* ئەدەبی کوردییش سامانێکی نیشتمانییە، بەس حەیفێکم حکومەتی هەرێم بۆی نافرۆشرێ.

 

‎* دەڕنەفیزیش وەکو پلایس کەرەسەی کارەباچییە، بەس لای ئێمە پاراستن  هەڵیئەگرێ.

 

‎* کەرێتیش وەکو هونەر بەهرەیە بەس  فەرقەکەی ئەوەیە نەقابەی نییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket