پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات

پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات


3/3/2021 13:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

پارێزگاری نوێی هەولێر سەردانی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە هەولێر كرد و داوای پشتیوانی لە هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیش رایگەیاند، هاوكاری حكومەت دەبین.

ئەمڕۆ 3-3-2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر سەردانی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی كرد و لەگەڵیاندا كۆبۆوە دوای كۆبوونەوەكەش، د. رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ناوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتییەوە بەخێرهاتنی پارێزگاری نوێی هەولێر و وەفدی یاوەری كرد و رایگەیاند: پێویستە هەلی كار بۆ هەموو لایەك بێ جیاوازی بڕەخسێنرێت و زەویش بۆ كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان دابین بكرێت.

وتیشی: داوای پشتیوانی لە لایەنە سیاسییەكان دەكەین و وەك مەڵبەندیش هاوكاری حكومەت دەبین.

هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر رایگەیاند: بەناوی خۆم و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و قائیمقامی قەزای ناوەند و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆوە سوپاسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی و لێپرسراوەكەی دەكەین.

وتیشی: دەمانەوێت دڵنیایی بدەینە سەرجەم لایەنەكان كە وەك حكومەتی هەولێر ئامانجمان خزمەتكردنی جەماوەرە بە هەموو رەنگ و پێكهاتە جیاوازەكانییەوە نەك كاری حزبی.

راشیگەیاند: دەمانەوێت وەكو حكومەت و بەڕێوەبەردنی خۆجێی رۆڵی خۆمان ببینین لە خزمەتی هاووڵاتیانیدا، هێز و لایەنە سیاسییەكانیش رۆڵی كاریگەریان هەیە لە پشتیوانی كردنماندا بۆیە داوایان لێدەكەین هاوكار و پشتیوانی هەنگاوەكانمان بن.

پارێزگاری نوێی هەولێر وتیشی: دەمانەوێت پەڕەیەكی تازە لە حوكمڕانی شاری هەولێر هەڵبدەینەوە و هەمووان دڵنیا دەكەینەوە بە بێ لایەنی كاردەكەین. 

PUKmedia تایبەت 

پارێزگاری نوێی هەولێر سەردانی مەڵبەندی 3ی یەكێتی دەكات...

 

 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەهەولێر پێشوازیكرد لە دەیڤد براونشتاین،جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا

  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

له‌یادی مامۆستا هێمنی شاعیر دا

هێمن شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه‌و له‌ساڵی 1921دا له‌ گوندی “لاچ...


  ڕۆژی جیهانی کەلەپوور
  له‌ساڵیادی مه‌رگی چوار په‌پوله‌كه‌ی سلێمانی دا


کاریکاتێر