گوزەری ھەورامییەكان لە سلێمانی

گوزەری ھەورامییەكان لە سلێمانی


3/3/2021 10:04:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

گەرەكی سابونكەران لە شاری سلێمانی یەكێكە لە كۆنترین گەرەكەكانی شار و دەكەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانییەوە، ئێستا ئەو گەرەك و بازاڕە بە گوزەری ھەورامییەكان ناسراوە چونكە، بەشێكی زۆری ھەورامییەكانی ناوچەی ھەورامان لە گوزەرە كاردەكەن و بەرھەمە ھەورامییەكانیان نمایش دەكەن بۆ فرۆشتن.

تەحسین ھەورامی كە ماوەی ماوەی 30 ساڵە لەگوزەری ھەورامیەكان دووكاندارە و كاری فرۆشتنی كڵاش و شاڵ بەرھەمە ھەورامییەكان دەكات بۆ PUKmedia وتی: كاتی خۆی بازاڕی سابونكەران شوێنی كارە دەستییەكان بووە ھەرئەو كاتەش ھەورامییەكان بەرھەمەكانی خۆیان ھێناوەتە گوزەرەكە و فرۆشتوویانە لەو كاتەشەوە بەتایبەت لەدوای ساڵی 1988 ھەورامی و ھەڵەبجەییەكان ھاتوونەتە سلێمانی و لەسابونكەران نیشتەجێ بوون و دوكانیان داناوە، بەرھەمەكانی خۆیان فرۆشتووە،ئێستاش كە زۆربەی دوكاندارەكانی ئەم گوزەرە ھەورامین هاوكات بەشێكی زۆری دوكانەكانی دیكەش بەرھەمەكانی ھەورامان دەفرۆشن.

26.jpg

وتیشی: رۆژانە خەڵكانێكی زۆر سەردانی ئەم گوزەرە دەكەن بەتایبەت ھەورامییەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی چونكە بەشێكی زۆریئ ەوانەی لەم شوێنەدا كار دەكەن خزمو كەسوكاری  یەكترن ئەوەش وای كردووە  رۆژانە ژمارەیەكی زۆر ھەورامی سەردانی ئەم گوزەرە بكات.

تەحسین ئاماژەی بۆئەوەشكرد: تایبەتمەندیەكی دیكەی گوزەرەكە ئەوەیە ئەگەر ھەر ھەورامییەك یان ھەڵەبجەییەك كۆچی دوای بكات، ناوەكەی بە دیواری ئەم گوزەرەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك  بە ھەڵواسراوی دەمێنێتەوە بۆئاگاداربوونی ئەو ھاووڵاتیانەی كە سەردانی سابونكەران دەكەن.

لەبازاری ھەورامییەكان ھەر بەرھەمێكی هەورامانت بوێت دەستت دەكەوێت ھەر لە كڵاش و شاڵ و خواردنی بەرھەمە خۆماڵییەكان بگرە تا دەگاتە كارە دەستییەكانی ناوچەی ھەورامان.

12.jpg

هەر لەو بارەیەوە كەیوان ھەورامی كە دوكاندارێكی دیكەی گوزرەی ھەورامییەكانە  بۆ PUKmedia وتی:  من ماوەی 20 ساڵە لەم گوزەرەدا كار دەكەم، لە ساڵانی 70 كاندا حاجی مستەفای حاجی قادر لە سابوونكەران ھۆتێلێكی داناوە بۆ ئەو كەسانەی كە لە ھەورامان و ھەڵەبجەوە سەردانی سلێمانیان كردووە ئەوانیش كە ھاتوونەتە سلێمانی لە ھۆتێلەكەی حاجی موستەفادا ماونەتەوە، حاجی موستەفاش ئامۆژگاری كردوون و پێی وتوون مەڕۆن دوو كرێ بدەن، واتا مەڕۆن كرێی ئۆتۆمبێل و كرێی ھۆتێل بدەن چونكە، سابونكەران ناوجەرگەی شاربووە و لە بازاڕەوە نزیك بووە بۆیە كرێی ئۆتۆمبێلی نەویستووە. لەو كاتەشەوە خەڵكێكی زۆری ھەورامان ھاتونەتەئێرە و لە سابونكەران نیشتەجێ بوون دەستیان كردووە بە كار كردن تاوەكو ئێستا كە بە شوێنی ھەورامیەكان ناسراوە.

وتیشی: لەم گوزەرە سەرجەمی بەرھەمە خۆماڵییەكانی ناوچەی ھەورامان دەست دەكەوێت وەك كڵاش و شاڵ و كوڵە باڵ و بەرماڵ و چەقۆ و چەند بەرھەمێكی تر، لە خواردنەكانیش وەك گوێز و دۆشاوی توو رۆبەھەنار و مێوژ و چەند بەرھەمێكی تر.

كەیوان ئەوەشی وت: لەناو گوزەرەكە ژن و ژنخوازی ھەیە ئەویش بەھۆی ئەوەی كە بەشێكی زۆری ھەورامییەكانی ئەم گوزەرە خزموكەسوكاری یەكترن، زۆركات بۆ پرسیاركردن سەردانی ئەم گوزەرە دەكرێت.

جێی باسە ئەو بازارە بووەتە شوێنی كۆكردنەوەی ھەورامییەكان كە رۆژانە ھەورامییەكانی ناو شاری سلێمانی دەچنە گوزەرەكە و كاتەكانیان لەوێ بەسەر دەبەن.

17.jpg

حاجی سابیق تەوێڵەیی كە دوكتندارێكی دیكەی گوزەرەكەیە بۆ PUKmedia دواو و وتی: ئەم شوێنە بوەتە شوێنی كۆكەرەوەی ھەورامییەكان و ھەموو رۆژێك ھەورامییەكان و ھەڵەبجەییەكان لەم شوێنەدا كۆدەبنەوە.

 وتیشی: لەناوئەم گوزەرەدا چەند دوكانێكی تێدایە خاوەنەكانیان بە سۆرانین بەڵام، ئەوانیش لەئێستادا فێری شێوەزاری ھەورامی بوون و بە ھەورامی قسە دەكەن و تەنانەت بەرھەمی ھەورامییەكانیش دەفرۆشن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

فۆتۆ.. شاد ئیبراھیم

 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر