riklam

پێشمەرگە دێرینەكان تەئكید لەیەك هەڵوێستی دەكەنەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:30 AM - 2021-03-03
.

.

بە ئامادەبوونی جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، لقی كۆیەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی لقی كۆیەی كۆمەڵەكە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا بارودۆخی ئێستای ناوچەكە و عیراق و كوردستانیان تاوتوێ كرد.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدیان لەیەكگرتووی و یەك ھەڵوێستیان كردەوە لەبەرامبەر ئەو بارودۆخ و پێشھاتانەی كە مەترسین لەسەر نەتەوەی كورد و ناوچەكە.

راشیانگەیاند: بۆسەركەوتن و بەدەستھێنانی دەستكەوتی زیاتر دەبێت ھەمووان بەروحێكی نەتەوایەتی بۆ تەواوكردنی ئەركی سەرشانیان لەتێكۆشان بەردەوامبن، جەختیشكرایەوە ئەو دەستكەوتانەی كەبەدی ھاتوون بە خوێن و خەباتی و تێكۆشانی پێشمەرگە دێرینەكانە بۆیە مافی خۆیانە داوا لە حكومەت و پەڕلەمان بكەن كار بۆ باشتركردنی ژیانیان بكەن.

 لە بەشێكی تری گفتوگۆكەیاندا بەشێك لە ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەكانیان خستەڕوو و تیشك خرایە سەر كۆنگرەی داهاتووی كۆمەڵەكە.

 PUKmedia ئامانج جومعە-كۆیە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket