riklam

سلێمانی.. پێشانگای ڤینۆس له‌جه‌سته‌ی ژندا كرایه‌وه‌

ژنان‌ 07:08 PM - 2021-03-02
.

.

له‌سلێمانی و له‌ هۆڵی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ڕووخۆش عه‌بدوڵڵا یه‌كه‌مین پێشانگای خۆی له‌ژێرناونیشانی (ڤینۆس له‌جه‌سته‌ی ژندا)كرده‌وه‌و پێشانگاكه‌ بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشانگاكه‌ 21 تابلۆ له‌خۆده‌گرێت و جوانی ژن و كۆژانه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر تابلۆكان دروست كردووه‌و چوێنراون به‌(ڤینۆس) خوای جوانی ڕۆمانه‌كانی سه‌رده‌می چاخه‌ كۆنه‌كان.

وێرای به‌رجه‌سته‌كردنی جوانییه‌كانی ژن، له‌ناو تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ڕووخۆشدا كۆژان و ئازاره‌كانی ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بوێرانه‌ گوزارشتی له‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات جه‌سته‌ی ژن بۆ تێركردنی چێژ و ئاره‌زووه‌كانی به‌كاربهێنێت و به‌ره‌وڕووی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی بكاته‌وه‌.

PUKmedia  عه‌دنان جاف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket