riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نه‌مام چاندن ده‌ستیپێكردووه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:06 PM - 2021-03-02
.

.

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌وزكردنی، شه‌قام و گوند و باخچه‌كاندن، دوای ناشتنی زیاتر له‌ 30هه‌زار نه‌مام له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جارێكی دیكه‌، جه‌میل هه‌ورامی، لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی باڵای پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ناشتنی 4 هه‌زار و 500 نه‌مامی له‌ ڕ‌ێگای ده‌ره‌شیش تا دووڕ‌یانی ڕ‌ێگای سه‌ره‌كی هه‌ڵه‌بجه‌-خۆڕ‌ماڵ به‌ هاوكاری به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی خوڕ‌ماڵ به‌ڕ‌ێوه‌برد.

جه‌میل هه‌ورامی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: له‌ژیانمدا، یه‌كێك له‌و حه‌زانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵی ژیاوم چاندنی نه‌مام بووه‌، تا ئه‌و ڕ‌ۆژه‌ی توانای ناشتنم هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بم، ئه‌مڕ‌ۆ، دوای 30هه‌زار نه‌مام زیاتر له‌ 4هه‌زار نه‌مامی دیكه‌م به‌هاوكاری  پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان و كرێكاره‌كانی كشتوكاڵ و ناحیه‌ی بیاره‌ چاند.

وتیشی: 16هه‌زار شه‌تڵی به‌ڕ‌ووشم ئاماده‌یه‌،5هه‌زاری،له‌ شاخی شنروێدا ده‌چێنم و دووبیری دیكه‌ش بۆ ئاودانی نه‌مامه‌كان، ئاماده‌ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت سروشتی ناوچه‌كه‌ زیاتر جوانبێت، له‌م ساڵیشدا 150كه‌وم ئازادكردووه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی كێوی ده‌هێنمه‌ هه‌ورامان و ئازادیان ده‌كه‌م .

له‌ماوه‌ی ڕ‌ابردوودا، جه‌میل هه‌ورامی پڕ‌وژه‌ی سه‌وزكردنی پاركی ئازادی و ڕ‌ێگای قه‌لاچوالان و چوارتا و هه‌ورامان و ژماره‌یه‌كی زۆر باخچه‌ و ڕ‌ێگه‌ی ئه‌نجام داوه‌ ، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ده‌ڵێت به‌رده‌وامی پێده‌ده‌م .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket