riklam

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دھۆك پیرۆزبایی له‌ ئێزیدییه‌كان ده‌كات

جینۆساید‌‌ 02:54 PM - 2021-03-02
.

.

به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئێزیدییه‌كانی رزگاربووی ده‌ستی داعش، ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چوار دھۆك، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پاش ململانێكی توند و نارازیبونێكی  زۆر و ھه‌وڵی چه‌ندین كه‌س و لایه‌نه‌كان بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كچ و ژنی ئێزیدیه‌كانی رزگاربووی ده‌ستی داعش، پاش چه‌ند ساڵێكی چاوه‌رێكردن له‌ یه‌كی ئاداری 2021 ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌ دانیشتیێكی ئاسایی ئه‌و یاسایه‌ په‌سه‌ندكرا.
یاسا قه‌ره‌بووی كچ و ژنی رزگاربووی به‌ده‌ستی پێشخه‌ری و ھه‌ولی فراكسیۆنی (ی. ن. ك) وپشتوانی  تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق دكتۆر به‌رھه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌لای ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق  په‌سه‌ندكرا.

ئه‌م یاسه‌ ده‌رگایه‌كه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی مادی بۆ كچ و ژنی ئێزیدیه‌كان رزگاربووی ده‌ستی  رێكخسته‌كانی داعش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كچ و ژنه‌ ھه‌ڵگری ئازاری قوڵ و دژوارن.

 ئومێده‌وارین خاڵ و برگه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ وه‌كو پێویست جێبه‌جێبكرێت وببێته‌ ھۆكاری باشتركردنی ژیان و به‌دیهێنانی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ بۆ سه‌رجه‌م كچ و ژنی  و خێزانی ئێزیدییانی رزگاربووی ده‌ستی داعش .

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك چۆن به‌رگری له‌ شه‌نگال و سه‌رجه‌م سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كردووه‌ به‌سه‌دان سه‌ركردوه‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانی خۆیان په‌خشیوه‌ به‌م نیشتمانه‌ ، بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داكۆكی له‌ مافه‌كانی هاووڵاتییانی ئێزیدی و ھه‌موو پێكھاته‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق.

بۆیه‌ لێره‌دا گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی گه‌لی ئێزیدیه‌كان به‌تایبه‌تیش كچ و ژنانی رزگاربووی ده‌ستی داعش ، ھیوای ژیانیكی به‌خته‌وه‌ر بۆ ھه‌مووان ده‌خوازم.


ئاراس محه‌مه‌د ئاغا
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چوار دھۆك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket