riklam

کە موشکیلەیەکی گەورە یەخەی کوردستان ئەگرێ

بابەتی گۆڕاو 02:50 PM - 2021-03-02
.

.

کە موشکیلەیەکی گەورە یەخەی کوردستان ئەگرێ

 

* باپیر: سێ جار دوو قول ئەعوزوەکە بخوێنە و هەقت نەبێ.

 

* سعودیە: چەند صەد ملیۆنێ بخەنە حسابەکەی ترەمپەوە.

 

* کۆمەڵ: ئەکید دەستی پارتی و یەکێتی تیایە.

 

* دایکی مناڵەکان: دوێنێش پێم وتی دۆشاوی تەماتەمان نەماوە.

 

* گۆڕان: بڵێن حەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانیی کۆ دەبێتەوە.

 

* کوردسات: فەرموون ئێوە و ئەڵقەیەکی تازەی موسەلسەلە کۆرییەکە.

 

* حکومەت: شاندەکەی هەرێم لە گەڵ ژنبرای سایەقەکەی خەزعەلی کۆبووەوە.

 

* یەکگرتوو: ئاگرەسوورە لە خۆم دوورە.

 

* باوک: بە مامۆستای خصوصی حەل ئەبێ؟

 

* خەبات: رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی صەد کارتۆن ئاوی دابەش کرد.

 

* جووتیارە نموونەییەکە: هەنار بکەنە خۆڵەمێشەوە هیچی لێ نایەت.

 

* کاکە حەمە: ئێستا کاتێتی دەوڵەتی کوردی رابگەیەنین.

 

* هێمن هەورامی: ئەمرین بەڵام نایەڵین یەخەی کراسەکەمان چرچ ببێ.

 

* مەسئولی کورد: مادام وای لێ هات ئەمنیش حساب بۆ هیچ کەس ناکەم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket