riklam

كەلانەكەی پێنجوێنت خواردوە؟

هەمەرەنگ 01:11 PM - 2021-03-02
.

.

ئەوەی بچێتە قەزای پێنجوێن خانوێكی خنجیلانە و بچوك دەبینێت، لەناو ئەو خانوەدا خێزانێك رۆژانە كاری دروستكردنی كەلانە دەكەن.

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا خواردنی كەلانە تام و چێژێكی تایبەتی خۆی هەیە، كاروان و دایك و خێزانەكەی رۆژانە لە بەیانی زووە تا ئێوارە سەرقاڵی دروستكردنی كەلانەن، ئەو رێبوارانەش كە بەو ناوچەیەدا تێپەڕ دەبن دەبێت كلانەكەی ئەوان بەدۆیەكی سارەدەوە بخۆن.

كاروان كەریم لە بارەی كەرەكەی بۆ PUKmedia وتی:ئێمە لەم خانوەیەدا خێزانێكین ماوەی سێ ساڵە كاری دروستكردنی كەلانە دەكەین و دەیفرۆشین بەڕێبواران.

وتیشی: لەم خاوەندا كەلانە بەپیاز و بەپیچك و بە گوێز دروست دەكەین و هەروەها دۆینەی كوردی و دۆخەواش بۆ میوانان ئامادە دەكەین.

كاروان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێستا كە لە وەرزی بەهار نزیك دەبینەوە خواردنی كەلانە تام و چێژێكی تایبەتی خۆی هەیەو رۆژانە خەڵكانێكی زۆر سەردانمان دەكەن.

كاروان وەك خۆی دەڵێت: ئەم كارەیان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان هەڵبژاردووە، بژێوی خێزانێك لەسەر دروستكردنی كەلانەیە.

سەلما حەسەن دایكی كاروان، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر كەلانە دروست دەكات،  باس لەدروستكردنی كەلانەكە دەكات و دەڵێت: ئاردو ئاو خوێی تێكەڵ دەكەم، دەیكەین بە هەویر و پاشان پیاز یان گوێز یان پیچك دەەینە ناو هەویرەكەوە پاشان لەسەر ئاگر دەبرژێت.

سەلما ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: رۆژانە خەڵكانێكی زۆر سەردانیان دەكەن تەنانەت لە خوارو ناوەڕاستی عیراق سەردانی ئەوان دەكەن و هەروەها ئەو گەشتیارانەی كە لەئێرانەوە دێنە هەرێمی كوردستان دەبێت كەلانەكەی ئەوان بخۆن.

وتیشی: رۆژانە ژمارەیەكی زۆر كەلانە دروست دەكەم هەروەها خواستی زۆر لەسەر كەلانەی پیازە بخۆی تایبەتی خۆی هەیە بە دۆی كوردیەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket