هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو

هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو


1/3/2021 21:45:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو ...  ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لەم نێوەندەدا 

بەختیار بەکر/ نوێنه‌ری (ی.ن.ك) له‌هۆڵه‌ندا

خوێنەری بەئاگا لەگۆڕانکارییەکانی دەرەوەی وڵات، کەم تا زۆر، پێئاگایی هەیە کە، هۆڵەندا لە ئێستادا بە دۆخێکی ناسەقامگیری سیاسیدا تێدەپەڕێت. دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەیەکی هەستیاری پەرلەمانی، لە بەرواری ١٥/١/٢٠٢١، حکومەتی هۆلەندا، کە لەلایەن لیبڕاڵەکان، سەرۆکایەتی دەکرا، دەستی لەکارکیشایەوە (هۆڵەندییەکان بە ڕووخانی حکومەت ناودەبەن)، بەڕۆژێك پێش ئەم ڕووداوەش، سەرۆکی پارتی کاری هۆڵەندی کە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە، دەستی لەسەرۆکایەتی حزبەکەی (لیستەکە)یان هەڵگرت و دەستی لەکارکێشایەوە. هەموو ئەمانە، دەرئەنجامی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئیداری بوو لە کابینەکانی پێشووتر، ئەم حکومەتە، خۆی بە بەرپرسیار زانی و کۆتایی بە کابینەکە هێنا. 

 

 لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی و ڕووخانی حکومەت 

پێشتر ئاماژەمانپێدا، کە ماوەیەکە، هۆڵەندا لە دۆخێکی ناسەقامگیری سیاسیدایە، هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدەوە، ڕووبەڕووی چەندین قەیران بۆتەوە، قەیرانەکان، کاریگەری نەگەتیفییان هەیە لە ڕووی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و یٔابووریییەوەیەوە، بگرە بەشێك لە سێکتەرە، گرنگ و هەستیارەکانی دەوڵەتی خستۆتە ژێر پرسیار و کاردانەی هەمەجۆری لێکەوتۆتەوە. بەدەر لە یەکەی دەوڵەتداری و دامەزراوەکان، ڕەخنە و بەدگومانی خێزانی شاهەنەشی نەپاراستووە. سەرباری یٔەم دۆخە نالەبارە، دۆسییەی (هاوکاری داینگا) زیندووکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی لەسەر یٔەنجامدرا. لێکۆڵینەوەکە، کەسی نەپاراستووە و دەریدەخات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەشێوازێکی سیستەماتیک، خێزانە هۆڵەندییە نوێیەکان (یٔێستا هۆڵەندین و پێشووتر خەڵکی وڵاتانی تر بوون، کە بەناوەکانییان و شوێنی لەدایکبوونییانوە دیارە و جیا دەکرێنەوە)، کراونەتە یٔامانج و بە ناهەق و ناداپەروارانە، سزای داراییان لەلایەن دامەزراوەی باج بەسەردا سەپێندراوە و دەریٔەنجام داڕمانی یٔابوری و هەڵوەشانەوەی خێزانی و نەهامەتی بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆ یٔەوەی ڕوونتری بکەینەوە بۆ خوێنەری بەرێز، کێشەکە بەم جۆرە بوو: لەسەرەتادا، دەوڵەت هاوکاری خەڵکی کەمدەرامەتی کردوە بۆ یٔەوەی ئەوانیش منداڵەکانییان لە داینگە بێ بەش نەبن. دوای هاوکاری کردنییان خێزانەکان ساڵانە، پیاچوونەوە دەکرێت، بۆ یٔەوەی بزاندرێت، یٔایە وەرگری هاوکارییەکان، شایستەی هاوکاری کردنەکە بوون؟! تا یٔێرە، یٔەمە یٔاساییە!! 

بەڵام یٔاسایی نییە، یٔەگەر دامەزراوەی باج یان هەر دەزگایەکی تری دەوڵەت تەنها گومان بخاتە سەر هۆڵەندییە تازەکان. یٔەمە دەچێتە خانەی ڕەگەسپەرستی و گەندەڵی یٔیداری و دژ بە بڕگەی یەکی دەستوری هۆڵەنداییە.

 

 بڕگەی ژمارە یەکی دەستووری هۆڵەندا دەلێت هەموو هاوڵاتییەکانی لەهۆڵەندا نیشتەجێ بوو، یەکسانن و جیاکاری لەنێوانیاندا بەهەر هۆکارێك بێت، ڕێگەپێدراو نییە. 

 

 حکومەتی کاربەڕێکەر و هەڵبژاردن 

دوای ڕووخانی حکومەت، لە ئێستادا حکومەتەکە، کاربەڕێکەرە و بڕیارە ناوەڕاستی مانگی سێ هەڵبژاردنی ئاسایی ئەنجامدەدرێت. لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئاسایی زۆری نەماوە، هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکرێت. بەڵام ئەگەر بەرواری هەڵبژاردنی داهاتوو، زۆرتری مابا، دەکرا لە پەرلەمان دەرفەت بە زۆرینەیەکی نوێدا بدرابا، بەمەبەستی پێكهێنانی کابینەیەکی نوێی کاتی! ئەگەر ئەمەش سەری نەگرتبا، ناچار، بە فەرمانی شاهانەیی (مەلەکی) پەرلەمان، هەڵدەوەشێندراوە و داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن (کە لە هۆڵەندا ئەنجومەنی هەڵبژاردنی پێدەگووترێت)، دەکرا، ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە! 

 سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتێکی پێشکەوتوو 

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتێکی پێشکەوتوو و پڕ ئەزموونی وەکو هۆڵەندا لە ڕووی پڕۆسەی دەنگدانەوە کە بە پایەکانی دیموکراسی ئەژمار دەکرێت، ڕەنگە، بابەت و پڕۆسەکان، بۆ بەرواردیش نەشێن، هێشتا هەر گرنگە، پێئاگاییمان هەبێت، بۆیە ئەم داتا و شیکارییانەی خوارەوە، هەم بۆخێنەری بەڕێز و هەم بۆ لایەنی مەعنی لە پارتە سیاسییەکان و حکومەت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ڕەنگە سوودێکی هەبێت، بەندە وەکو ئەرکێکی ڕێکخراوەیی و ئەیتیکی بڵاویان دەکەمەوە، کە هەرهەمووی بە یاسا و بڕگەی دەستووری یەکلاییکراوەتەوە و جێگیرکراون.

 

 هەڵبژاردنی پێشوەختە (نا ئاسایی)

هەڵبژاردنی پیشوەخت (نا ئاسایی)، ئەگەر حکومەت هەڵوەشابێتەوە و پەرلەمان مابێت، ئەوا، ئەنجومەنی هەڵبژاردن، دەبێت بە پێی یاسای ژمارە ٦٤ی هەڵبژاردن لەماوەی شەش مانگدا هەڵبژاردن ڕێکبخات. ئەگەر حکومەت و پەرلەمان هەردووکی هەڵبوەشێندرێتەوە، دەبێت بە نیوەی ئەو کاتە هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەنجام بدرێت. ئەگەر هەر نەکرا و ڕێکنەکەوت، حکومەتێکی کاتی کار بەرێکەر لەلایەن پادشاوە دادەمەزرێت.

 

 هەڵبژاردنی ئاسایی 

هەڵبژاردنی ئاسایی لەهۆڵەندا چوار ساڵ جاریك ئەنجام دەدرێت بە بێ دواکەوتن. پێنج مانگ پیشتر ئامادەکارییەکان دەست پێداکات!

ئەگەر لەهەمان ساڵ هەڵبژاردنی لۆکاڵی نەبێت، ئەوا لە ناوەڕاستی مانگی سێ و لە ناوەڕاستی هەفتە لە رۆژی چوارشەمە، ئەنجام دەدرێت. بەڵام ئەگەر بە ڕێکەوت، لەهەمان ساڵ هەڵبژاردنی لۆکاڵی هەبوو لەمانگی سێ، هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە مانگی پێنج دەکڕیت، دیسان لە ناوەڕاستی مانگ و لە ناوەڕاستی هەفتە لە ڕۆژی چوارشەمە. ئەمە لە یاسای هەڵبژاردن یەکلایی کراوەتەوە. 

 

 ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئاسایی 

# مانگی 10 و 11

- پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەکاری لۆگستیکی دەکەن. بۆ بابەتی دیاری کردنی شوێنی دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان.

- پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا، دەست دەکەن بە تۆمارکردنی ناوی خۆبەخشەکان کە وەکو کارمەند بەشداری پڕۆسەکە دەکەن. زیاتر خانەنیشینەکان و توێژی خوێندکار خۆیان ناونووس دەکەن، بڕی ١٥٠ یۆڕۆ بۆ ٣٠٠ یۆڕۆیان، دەست دەکەوێت کە پاداشتی کارە خۆبەخشییەکەیە و وەکو موچە نابیندرێت و باج نایانگرێتەوە.

- پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا، بەهاوکاری ئەنجومەنی هەڵبژاردن، خولێکی یەك ڕۆژەی ڕاهێنان بۆ خۆبەخشەکان دەکەنەوە. 

- خۆبەخشەکان سێ ڕۆژ کاتییان دەبەخشن. 

ڕۆژی یەکەم ئامادەکاری

ڕۆژی دووەم پڕۆسەی دەنگدان و ژماردنی لەهەمان شەو

ڕۆژی سێیەم ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ جاری دووەم.

 

# مانگی 12

- پێش کۆتایی مانگی دوانزە، پێش 21/12 دەبێت پارتە سیاسییەکان ناونوس بکرێن لە ئەنجومەنی هەڵبژاردن، ئەگەر خوازیاربن بە ناوی قەوارە یان پارت و بە لۆگۆوە بەشداری بکەن. 

# مانگی 1

- ئەنجومەنی هەڵبژاردن لەڕووی یاساییەوە، دەست دەکات بە وردبینی لە تۆمارەکان. 

 

# مانگی 2

- لە بەرواری ١/ی مانگی دوو، دەبێت لیستی کاندیدەکان بدرێتە ئەنجومەنی هەڵبژاردن. 

لە کاتێکدا ئەگەر پێشووتر ناوی قەوارەکەت تۆمار نەکردبێت لە پێش 21/12 هێشتا دەرفەتی بەشداری کردنت هەیە بەڵام وەکو لیست بێ ناوی قەوارە! ئەوسا ژمارەیەكت دەدەنێ بۆ لیستەکەت. بۆت نییە ناوی پارت و قەوارە و ڕێکخراو و کۆمەڵە و لۆگۆ، لەسەر لیستەکەدا دابنێیت. 

 

# مانگی 2 تا ناوەڕاستی مانگی 3

کەمپین کراوەیە و تای هەڵبژاردن بەرزدەبێتەوە. کاندیدەکان دەردەکەون. چەند دەبیتێکی فەرمیش ڕیکدەخرێت بۆ سەرۆکی لیستە گەورەکان بەجیا و بۆ بچووکەکانیش هەروەها بە جیا. دێبەیتەکان، زۆر جار یەکلاکەرەوەن بۆ دەنگە (خۆڵەمێشییەکان و دەنگدەرەوە باڵدارەکان). پۆستەر هەڵواسین شوێنی دیاری کراوی بۆ دابین دەکڕیت. 

- پێش ٣/٣ دەبێت هەموو هاوڵاتییەک کارتی دەنگدانی بەدەست گەیشتبێت. 

- تا ١٢/٣ دەتوانی داوای کارتی دەنگدان بکەی یان بکەیەوە سەر لەنوێ، ئەگەر بزرت کردبێت یان کارتەکەت زیانی بەرکەوتبێت.

- کارتی دەنگدان لە دیوی دواوەی، هاوشێوەی فۆڕمێکە، دەتوانی پڕی بکەیوە و کەسێکی تر لەبڕی خۆت ڕاسپێری بۆ ئەوەی دەنگت بۆ بدات ئەگەر خۆت کاتت نەبوو یان بەر هەر هۆکارێکی تر نەتوانی بچیتە بنکەی دەنگدان.

- پیش ١٥/٣ دەبێت هەموو هاوڵاتییەک لیستی قەوارە و کاندیدەکانی بەدەستی بگات. پارێزگار بۆ هاوڵاتییەنای دەنێرێت.

 

 ڕۆژی دەنگدان 

ڕۆژی چوارشەمە١٧/٣/٢٠٢١ هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت. لە دۆخی ئاسایدا تەنها یەك ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام ڕەنگە ئەم سال بەهۆی پەتاکەوە، لە ڕۆژێك زیاتر بخایەنێت. سەرلە بەیانی زوو دەست پێدەکات، تا کاتژمێر نۆی شەو. پێش کاتژمێر دوانزە ئەنجامی سەرەتایی ڕادەگەیندرێت.

 

 ڕۆژێك دوای دەنگدان ١٨/٣/٢٠٢١ 

پارێزگار بۆچوونی خۆی لەسەر پڕۆسەکە لە شارەکەی خۆی دەردەبڕێت.

سەرۆکی یەکەی ئیداری، لە هەموو شوێنەکان، پارێزگاری پێدەوترێت. جیوازی نییە لەنێوان، شار و لادێ و شارۆچکە. پارێزگار بێ لایەنە لە ڕووی ئیلتیزامی حزبییەوە، مەرج نییە، پارێزگار لە پارتی زۆرینە بێت. تەکلیف دەکڕیت و زۆرینە پشتیوانی لێدەکات. لەکرداردا بێ لایەنە بەڵام زۆربەیان لەبنەڕەتدا بە ئاشکرا ئەندامی پارتێکن بەتایبەتی لە پارتە ڕەسەنەکان. زیاتریش لە سۆسیال دیموکرات و کریستیانەکان و لیبڕاڵەکانن. ئەوانی تر دەگمەنن. 

 

 ئەنجامی هەلبژاردن 

هەمان شەو بڵاو دەکڕێتەوە لەلایەن میدیاکان بەگشتی و بەرنامە و کەناڵە سیاسییەکان بەدیاری کراوی، بەڵام بە فەرمی دوای هەفتەیەک ڕادەگەیەندرێت لەلایەن کۆمسیۆنەوە. لە نیوان دوو هەفتەشدا، ناو و ژمارەی دەنگە هاوردووەکانی کاندیدەکان ئاشکرا دەکڕێت.

 

ئەندامانی نوێ و سەرۆکایەتی کردنی پەرلەمان

٣١/٣/٢٠٢١ پەرلەمانی پێشوو هەڵدەوەشێندرێتەوە و ئەندامانی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن.

سەرۆکی پەرلەمان بە لۆبی کردن دەردەچێت و هەڵدەبژێردرێت، نەك لە گەورەترین پارت. گونجاوترینەکان، خۆیان کاندید دەکەن و دەنگدانی نهێنیان بۆ دەکرێت. لە ئێستادا و لە خولی پیشووش سەرۆک لە لای پارتی کارە، نەك لەبەر ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی زۆرە بەڵکو لەبەر ئەوەی شیاوترین کەسی کاندیدکردوە بۆ ئەم پۆستە و دوو خولە هەمان کەس دەردەچێتەوە. 

 

 پەرلەمان سەرۆکی هەیە نەك سەرۆکایەتی 

پەرلەمان سەرۆکی هەیە، نەك سەرۆکایەتی! لە غیابی سەرۆک یان هیلاکی بەهۆی درێژخایەنی دانیشتنەکان، چەند پەرلەمانتارێك هەڵبژێردراون بەمەبەستی، سەرۆکایەتی کردنی کاتی دانیشتنەکان، بەبێ ئەوەی لە میدیاکان ناویان بهێندرێت و هیچ دەسەڵاتێکییان نییە لە دەسەڵاتی ئیدارەدانی کاتی دانیشتنەکان بترازێت. وەرگرتنی سەرۆکی پەرلەمان ویست و خواستی تاکە (ئەندامە) نەك حزب و قەوارەی سیاسی. وەکو دەستکەوتی حزبی نابیندرێت، لەبەر ئەوەی هیچ لە بەرژەوەندییەکانی حزبەکە ناگۆڕێت. هاوکات لەسەر ئێشە و هیلاکییەکی زۆر، بترازێت، سەرۆک، هیچی تری بۆ نامینێتەوە، پۆستێکی پڕۆتۆکۆڵییە، بە ستافێکی بێ لایەنی یاسایی و ئیداری دەور دراوە. بەڵام ئەوەش دەبێت بوترێت، ئەگەر سەرۆکێکی ڕێزلێگیراوبێت لەناو هۆڵی پەرلەمان، دەبێتە کەسایەتییەکی گەورەی نێو کۆمەڵگا و ناوەندە ئەکادیمییەکان. هەروەها جێگەی ڕێزی خانەوادەی شاهانەش دەبێت. سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی هۆڵەندا، خانمێکە، لە بنچینەشدا، پێش ئەوەی ببێتە خاوەندی ڕەگەزنامەی هۆڵەندی، لە دایک و باوکێکی مەغریبی بووە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدراوە.

 

 کارتەکانی دەنگدان دەسوتێندرێن 

٣ مانگی دوای دەست بەکاربوونی پەرلەمانی نوێ، کارتەکانی دەنگدان دەسوتێندرێن (دەفەوتێندرێن و هەڵناگیردرێت).

 

 پۆستەر هەڵواسین 

شوێنی تایبەت و رێگە پێدراو بۆ پۆستەر هەڵواسین، پارێزگار دیاری دەکات و بێ بەرامبەرە. شوێنی تریش هەیە بۆ ڕیکلام بە پارە بەڵام کەم بەکار دەهێندرێت لەبەر ئەوەی ئەوەئ خەڵك پێی خۆش نییە!

 

 کەمینی ماڵ بە ماڵ 

دیالۆگی کراوەی نێوان نوێنەرانی پارتەکان و خەلکی ئاسایی. ئەم کارە پێش و پاش هەڵبژاردن ناو بەناو ئەنجام دەدرێت! 

 

 کۆنگرەی هەڵبژاردن 

هەموو پارتەکان، سێ بۆ چوار مانگ پێش وادەی هەڵبژاردن، کۆنگرەی هەڵبژاردن، ڕێکدەخەن. لیستی کاندیدەکانییان لەناو کۆنگرە پەسند دەکەن. ئەم کۆنگرانە بە کۆنگرەی هەڵبژاردن ناسراون. هەڵبژاردنی سەرۆک و سەرکردایەتی ناکرێت. تەنها بەرنامەی هەڵبژاردن و لیست و سەرۆکی لیست، متمانە وەردەگرن و پەسند دەکرێت و هەندیك جاریش ڕیزبەندییە پێشنیارکراوەکان، گۆڕانکاریان بەسەر دێت. ئەم ساڵ جیاوازتر لە ساڵانی پێشووتر بە هۆی کۆڕۆناوە، هەموو پارتەکان کۆنگرەکانیان ئۆنڵاین بوو، کە لە ڕووی بابەتییەوە، هیجی کەمتر نەبوو لە کۆنگرەیەکی فیزیکی و لەهۆڵێکی داخراودا. ئەزموونێکی نوێ بوو و بەدوور نازاندرێت کۆنگرە بەستن بۆ داهاتوو، گۆڕانکاری جۆری، بەخۆیەوە ببینێت و ئیتر پێویست نەکات بەهەزاران ئەندام لە دوورە بێن و لە هۆڵێکدا کۆببنەوە. بەدەر لە تێچووی بەستنی کۆنگرە، بابەتی ژینگەش قسەیەکی ترە، ئەگەر لەهەر کۆنگرەیەك هەزار بۆ دوو هەزار ئەندام بەشدار بێت، ئەمە یەکسانە بە جولەی هەزاران ئۆتۆمۆبیل، خۆ ئەگەر کۆنگرەکە وەکو ئەوانەی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە ڕۆژێك بخایەنن ئەمە دوو جار و سێ جاری دەوێ. 

 

 ئامار و داتا 

ژمارەی دانیشتوانی هۆڵەندا لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە... 

حەڤدە ملێۆن و چوار سەد و هەشتا و یەك هەزار و سێ سەد و چواردە کەس! 17.481.581

لەڕێگەی پێگەی ئەلکتڕۆنی سەنتەری ئاماری هۆڵەندی، بە شێوازێکی دینامیکی ڕاستەوخۆ دەتوانی هەموو چرکە ساتیک ببینی ژمارەی ڕاستەقینەی دانیشتوان چەندە. دامەزراوەی سی بی ئێس داتا کۆدەکاتەوە و لێکۆڵینەوە دەکات. ئامار و داتاکانیان ١٠٠٪ درووستە!

 

بەشێوازێکی ڕێژەیی لەڕۆژێکدا ٤٤٠ منداڵ لەدایك دەبێت و ٤٣٠ کەسیش کۆچی دوایی دەکەن. 

٦٦٥ کەسی نوێ دێنە هۆڵەندا بۆ ژیان، ٤٧٥ هۆڵەندا جێ دەهێڵن و روو دەکەنە وڵاتێكی تر. 

دەرئەنجام لەڕۆژێکدا هۆڵەندا ١٩٥ کەس زیاد دەکات. 

لە کۆی ١٧ میلیۆن لە دانیشتوان لە سەروی ١٣ میلیۆن مافی دەنگدانی هەیە. 

لە دواین هەڵبژاردن لە سالێ ٢٠١٧ ڕێژەی بەشدار بووان لە دەنگدان لە ٨١٪ بوو کە ئەمەش بەرزترین ئاسە لە ساڵی ١٩٨٦وە تا ئێستا. ئەوسا ڕێژەکە لە ٨٥٪ بوو. بەشێوەیەکی گشتی هۆڵەندییەکان موهتەمن بە دەنگدان و پڕۆسەکە و بەئاگان.

 

بنکەی دەنگدان 

بۆ هەر هەزار تا دوو هەزار دەنگدەرێک بنکەیەکی دەنگدان دەکرێتەوە

لە کۆی شتی زیاتر لە ١٠ هەزار بنکەی دەنگدان بوونی دەبێت.

...

 کاندیدە هۆڵەندییە کوردەکان 

بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر، ژمارەیەك چالاکوانی سیاسی لە نەوەی نوێ لەنێو ڕەوەندی کوردیدا، کاندیدی پارتە سیاسییەکانن. ئەم کاندیدانە بە بەراورد بە ئەوانی پێشووتر، دیارتر و ناسراوترن بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەم پیێشوەچوونە ئەرێنییە و دەبێت پشتیوانی لێبکرێت، ئەگەرچی یەکێكیان نەبێت، باقییەکەی تر، ئەگەری سەرکەوتنییان زۆر زۆر لاوازە، بگرە ئەستەمە بەهۆی ڕێزبەندیی ناوەکانیان لە لیستی پارتەکانیان بەڵام هەر دەبێت پشتیوانیی بکرێن چوونکە بۆ داهاتوو سوودی دەبێت و پێگەیان بەهێزتر دەکات لەناو پارتەکان. لەدەرفەتێکی تر سوودەکانی دەنگدان بە کاندیدە کوردەکان ڕوونتر دەکەینەوە. بە هیوای سەرکەوتنیان و پشتیوانییانین بەبێ جیاوازی.

 

65856.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر