riklam

تەمەر هیندی.. ئەڵماسی چارەسەری جەستە

هەمەرەنگ 06:24 PM - 2021-03-01
.

.

تەمەر هیندی جۆرێکی داری بەردارە کە ناوە زانستیەکەی Tamarindus indica و سەرچاوەی دروستبونی ئەفریقایە و لە هیندستان و پاکستان چەند ناوچەیەکی تر دەڕوێت و کاتێک گیراوەکەی یان خۆی بەشێوەیەکی رێکخراو بەکار بهێنرێت سودێکی زۆەی هەیە و یەکێکە لەو خۆراکانەی جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ تەڕ هێشتنەوەی چاوەکان و هۆکارێکی سەرەکی دابەزاندنی گەرمی پلەی لەش و رزگاربونە لە تا، لەگەڵ هەموو ئەمانەش چارەسەری سەرجەم کێشەکانی جگەر دەکات.

سودەکانی تەمەر هندی بۆ جگەر...

جگەری مرۆڤ گەورەترین ئەندامی جەستەیە و زیاتر لە ٥٠٠ کاری جۆراو جۆر و گرنگ لەناو جەستەمان دەکات و زۆربەی شارەزایان پێیان وایە پاراستنی تەندروستی جگەر تەمەنی مرۆڤ درێژدەکات و لەچەندین نەخۆشی بەدورماندەکات .

لە گرنگترین کارەکانی جگەر پاکردنەوەی لەشە لەژەهر پاڵاوتنی خوێن لەمادەی زیانبەش  و هۆرمۆنەکان و پرۆتینەکان ڕێکدەخاتەوە و دەریان دەداتە ناو خوێن و تاکە ئەندامیشە لەپاش تێکچون یان بریندار بون خۆی چاکدەکاتەوە  .

خواردنی تەمەرهیندی سودێکی یەکجار زۆری بۆ جگەر دەبێت و چارەسەری سەرجەم کێشەکانی دەکات و لە چەوری دەیپارێزێت .

61-103731-benefits-tamarind-drink-health-ramadan_700x400.jpg

چوند سودێکی گرنگی تری تەمەر هیندی...........

*چارەسەری تێکچونی گەدە دەکات و تەنها کەمێک لەئاودا دەکوڵێنین و چەند کەوچکێک دەخۆین .

*چارەسەری تێکچونی هاوسەنگی ترشی جەستە دەکات .

*سودی زۆری بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا دەبێت .

*ڕێژەیەکەی یەکجار زۆر ڤیتامین C تێدایە و وەک دژە ئۆکسانێکی گرنگ کاردەکات و پوکمان لە نەخۆشی دەپارێزێت .

*سودی زۆری بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەبێت .

*تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکانیان تێدایە و کاریگەریان دژی دروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان دەبێت .

*تەمەرهیند ڕێژەیەکی زۆر مادەی ئاسن و ماگنیسۆم و سیامین و پۆسفۆر و ڕیشاڵەکان و کالیسۆم و نیاسینی تێدایە .

لەسودە تایبەتەکانی...

* بەهۆی ئەوەی خوێن چالاک دەکات، دەبێتە چارەسەر بۆ لاوازی سێکسی.

* هەرس ئاسان دەکات و گرژی ناوچەی کۆم ناهێڵێت ، ئەمەش سودی بۆ ژنانی دوگیان هەیە.

* هۆکارێکە بۆ پاککردنەوەی منداڵدانی ژن و بەدورخستنی لە نەخۆشی ژنانە.

* بەهۆی خواردنی تەمەر هیندییەوە سوڕی مانگانەی ژنان رێکدەبێتەوەو لە ئازارەکانیشی کەم دەکاتەوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket