riklam

هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی به‌كۆرۆناوه‌ تێپه‌ڕاند

ریپۆرتاژ‌ 10:24 AM - 2021-03-01
.

.

ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژی 1-3-2020 دا، بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كراو دوای ساڵێكیش به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تائێستا 108954 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون.

ته‌ندروستی هه‌رێم ساڵێك پێش ئێستا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا پشكنین بۆ 24 گومانلێكراو كراوه‌ كه‌ له‌ نێویاندا چوار هاووڵاتی له‌ شاری سلێمانی ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌رچوو كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 كه‌ پێكهاتبوون له‌ خێزانێكی سێ كه‌سی و ژنێك كه‌ سه‌رجه‌میان پێشتر سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كردبوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌پڕۆسه‌ی كه‌ڕه‌نتین و چاودێریكردنی ته‌ندروستی پشكنینیان بۆ كراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی جیاكراوه‌ی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ دانران.

هه‌روه‌ها له‌ئه‌مڕۆدا كه‌ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تێده‌ڕێت به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تائێستا به‌پشكنین بۆ  ١١٨٥٥٧٩ كه‌س كراوه‌، كه‌ (٤٢٢٧٤٣ هه‌ولێر، ٢٤٤٦٠٠ سلێمانی، ٥١٠٦٨٤ دهۆك، ٧٥٥٢ هه‌ڵه‌بجه‌) بووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌گشتی تائێستا ١٠٨٩٥٤ كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون كه‌

(٣٧٩٢٤ هه‌ولێر، ٣١٤٧٧ سلێمانی، ٣٦٤٥٠ دهۆك، ٣١٠٣ هه‌ڵه‌بجه‌) بووه‌.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه‌، ١٠٣٥١٤ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌و كه‌ (٣٦٢٢٥ هه‌ولێر، ٢٩٢٢٥ سلێمانی، ٣٥١٠٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هه‌ڵه‌بجه‌) بووه‌.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ١٩٢١ توشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان كه‌ (٧٦٦ هه‌ولێر، ٥٤٥ سلێمانی، ٦١٠ دهۆك، ٠ هه‌ڵه‌بجه‌)یه‌.

رێژه‌ی مردنیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ چاوێكی زۆری له‌سه‌ره‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان ده‌دات، تائێستا ٣٥١٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ (٩٣٣ هه‌ولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٦ دهۆك، ١٤٣ هه‌ڵه‌بجه‌) بووه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 368 راگه‌یه‌نراوی تایبه‌تی له‌باره‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆناوه‌ راگه‌یاندوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كانیه‌وه‌ رێنمانی خۆپارێزی بدات به‌هاووڵاتیان.

41.jpg

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ بارودۆخی ئابووی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا باشنه‌بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و ده‌رچوون له‌و په‌تایه‌ به‌كه‌مترین زیانی گیانی، حكومه‌ت بڕیاریدا كه‌ سنووره‌كان دابخات، كه‌ ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری به‌ داهاتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند، هه‌روه‌ها چه‌ندجارێك له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی راگه‌یه‌نراوه‌و پاش هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ورده‌ورده‌ ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌.

پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شبكرێت، كه‌ پێش زۆرێك له‌وڵاتان، له‌هه‌رێمی كوردستان رێكاری زۆر باش بۆ رێگری كردن له‌ڤایرۆسه‌كه‌ گیرایه‌به‌رو ئه‌وه‌ش به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرا.

هه‌رێمی كوردستان جیاواز له‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناو بارودۆخی ئابوورییه‌وه‌، نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ خوێندن راگیراو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ دووباره‌ خوێندن ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش زیانی زۆری به‌ پرۆسه‌ی خوێندن گه‌یاندوه‌.

43.jpg

دوای ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان تائێستا هیچ ڤاكسینێكی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌عیراقیش بوونی نیه‌و حكومه‌تی عیراق له‌هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی ڤاكسینی سینۆڤاڕمایه‌ كه‌ له‌وڵاتی چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی و به‌شێك له‌وڵاتانی دیكه‌، ڤاكسینه‌كه‌یان كڕیوه‌و بۆ هاووڵاتیان به‌كاریده‌هێنن.


PUKmedia ئا/ دیار ستار

 

42.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket