riklam

پۆڵای شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی: قه‌زای كه‌لار جێگه‌ی بایه‌خی یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2021-02-28
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی به‌ قه‌زابوونی كه‌لار، پۆڵای شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی11ی ڕێكخستنی گه‌رمیان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕۆژی به‌ قه‌زابوونی كه‌لار له‌ته‌واوی كه‌لارنشینان پیرۆزبێت
به‌ناوی خۆم و گشت هه‌ڤاڵانم له‌ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی 11ی ڕێكخستنی گه‌رمیان له‌ساڵیادی به‌ قه‌زابوونی شاری كه‌لار دا پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی دانیشتوانی سنووری قه‌زای كه‌لار ده‌كه‌م، كه‌ ( 51 )ساڵ پێش ئێستا له‌ 28-2-1970 بڕیاری به‌ قه‌زابوونی كه‌لار ده‌رچوو له‌ ناحیه‌ی " شێروانه‌ " وه‌ بووبه‌ قه‌زای كه‌لار ، قه‌زای كه‌لار وه‌ك هه‌ر شار و شارۆچكه‌ و شاره‌ دێ و دێهاته‌كانی كوردستان گرنگی خۆی هه‌یه‌ و جێگه‌ی بایه‌خی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.
 ئاشكرایه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری خراپی ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆنا (COVID19 ) نه‌توانراوه‌ هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو یادێكی شایسته‌ و تایبه‌ت به‌ ساڵیادی به‌ قه‌زابوونی كه‌لار بكرێته‌وه‌.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ سڵاو بۆ ته‌واوی شه‌هیدان كه‌ له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان و گه‌رمیان و كه‌لاردا گیانیان به‌ختكرد ڕێزی بێ پایانمان هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ران

دووباره‌ پیرۆزبای به‌ قه‌زابوونی كه‌لار له‌ته‌واوی كه‌لارنشینان ده‌كه‌ین

           پۆڵای شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11 ی ڕێكخستنی گه‌رمیان
                  
   28 / 2 / 2021

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket