riklam

د.سۆران جه‌مال تاهیر: هونه‌ر كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌ ده‌پارێزێت

ی.ن.ک‌‌ 07:14 PM - 2021-02-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-2-2021، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری سلێمانی دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازیكرد له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندان.

پاش به‌خێرهاتنیان لێپرسراوی مه‌كته‌ب تیشكی خسته‌سه‌ر كاری گرنگی هونه‌رمه‌ندان كه‌په‌روه‌رده‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هونه‌ر كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌ ده‌پارێزێت و ئاشنای ده‌كات به‌ گه‌لانی دیكه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی كرد له‌ نێوان گه‌لاندا له‌رێی كاری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت هونه‌رمه‌ندان به‌و كاره‌ هه‌ڵسن.

د.سۆران هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ بۆ هه‌ركارێكی نوێی هونه‌ری و پرۆفیشناڵانه‌ كه‌ بره‌و به‌ هونه‌ری كوردی بدات.

PUKmedia

 

9989959999.jpg

0000000258.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket