وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئەو وڵات و لایەنانەی هێردەكەنە سەر رۆنامەنوسان و چالاكوانان و رایدەگەیەنێت: ئەمریكا ڤیزا ناداتەوە ئەوانەی دەستیان لە هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوسان و چالاكواناندا هەیە دژی رۆژنامەنوسان و چالاكواناندا هەیە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:كوشتنی رۆژنامەنوسنا و هاووڵاتیان جیهانی توشی مەترسییەكی گەورە كردوە، بۆیە لەمەودوا ئەمریكا ستراتیژی نوێی دەبێت بۆ رێگریكردن لەسەر هەر هێرشێك بۆ سەر رۆژنامەنوسان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: سیاسیەتی نوێی ئەمریكا ناوی خۆی هەیەو بۆ سەپاندن و سنورداركردنی ڤیزا بۆ ئەو كەسانەی كە دەستیان لە هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوسان و چالاكواناندا هەیە.
لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە 24ی ئەم مانگە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی هەولێری كردو لەگەڵ نێجیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكانی هەرێم و حكومەت و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ كۆبوویەوەوە چەند پەیامێكی وڵاتەكەی پێگەیاندن.
بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەش، باڵیۆزی ئەمریكا جەختی لە گرنگی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن كردەوەو ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمریكا پابەند دەمێنێتەوە بەكاركردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدا لە پەیوەندیەكی بەهێز لەگەڵ ئیدارەكەی سەرۆك بایدندا.
ئەو لێدوانەی وەزیری ئەمریكا هاوكاتە لەگەڵ كەیسی دەستگیركراوانی بادینان كە لەرۆژنامەنوسان و چالاكوانان پێكدێن و رۆژی 16ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە هەر یەكەیان بەشەش ساڵ زیندانی سزادران و بەپێی بریاری دادگاكەش دوای ئازادكردنیان دەبێت بۆ ماوەی 5 ساڵ لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكاندا بمێننەوە.
بڕیارەكەی داگای هەولێر بۆ سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینان لەسەر ئاستی هەرێم و دەرەوەش ناڕەزایەتی گەورەی لێكەوتەوەو بە بڕیارێكی "نایاسایی" لەقەڵەمدەدرێت كە دادگای هەولێر دەریكردوە، داواش لەدادگای پێداچوونەوەی هەرێم (تەمیز) كرا بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوەو سزادراوەكان ئازاد بكرێن.
PUKmedia ئاژانسەكان