riklam

كاتی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەرێم راگەیەنرا

کوردستان 04:29 PM - 2021-02-28
.

.

تەندروستی هەرێم رایگەیاند سبەینێ شەو یەكەم كاروانی ڤاكسینە چینیەكەی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم ناونوسین بۆ پێدانی ڤاكسینەكە لەبەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دەستپێكردوە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:بریارە سبەینێ شەو یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە هەرێم كە بڕەكەی 5 هەزار ڤاكسینەو لەسەر داوای كونسوڵی چین لەلایەن وڵاتی چینەوە دراوەتە هەرێم.

وتیشی: ئەو ڤاكسینە پێویستی با پشكنینە پێش بەكارهێنانی، دواتر دەستبە بەكارهێنانی دەكرێت و هەزاریان بۆ ئەو هاووڵاتیە چینیانەیە كە لەهەرێمن و چوار هەزارە ژەمەكەی تریش كە بەشی نزیكەی 2 هەزار كەس دەكات بەسەر تەندروستییەكاندا دابەشی دەكەین.

وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: لەبەڕێوەبەرایەتیە تەندروستییەكان ناونوسین دەستیپێكردوە بۆ پێدانی ڤاكسین بەو كەسانەی لەسەرەتادا وەریدەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو ئەم كاروانە بەشی هەموو كارمەندانی تەندروستی ناكات كە لەسەرەتادا ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدەدرێت، بەڵام چاوەڕێین سەرەتای مانگی داهاتووش لەبەغداوە بڕێك ڤاكسین بگاتە هەرێم، بەڵام دەبێت خەڵك بزانێت كە جێگرەوەی ڤاكسین تەنها بەستنی ماسك و خۆپارێزییە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket