riklam

لەدهۆك نەوەی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 04:03 PM - 2021-02-28
.

.

وەزیری تەندروستی هەرێم تۆماركردنی نەوەی نوێی كۆرۆنای لەپارێزگای دهۆك رایگەیاندو دەشڵێت: ژمارەیەكی زۆر پشكینین لەو دهۆك كراوەو دوای دڵنیا بوونەوە دەركەوتوە نەوەی نوێی كۆرۆنایە.باس لەوەشدەكات  لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆبوونەوەیەكی خێرا دەكات تا بڕیار لەرێكاری نوێ و توند بدات.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەشاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ژمارەی توشبوانیش بەكۆرۆنا رایگەیاند:زۆربەی ئەوانەی ئێستا لەهەرێم توشی كۆرۆنا دەبن لەنەوەی نوێی كۆرۆنایە.

وتیشی: لەدهۆك دوای پشكنینی كۆرۆنا بۆ ژمارەیەك زۆر هاووڵاتی و دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكان و دوای دڵنیا بوونەوە دەركەوتوە نەوەی نوێی كۆرۆنایە، بۆیە نەوەی نوێی كۆرۆناش لەدهۆك تۆماركراوە.

رونیشیكردەوە: بەهۆی مەترسی ئەوەی نەوەی نوێی كۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو ترسی ئەوەمان هەیە بەخێرایی بڵاوببێتەوە، بۆیە داوامانكردوە دەستبەجێ لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوەو بڕیار لەرێكاری نوێ و توند بدات تابتوانین كە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی كۆرۆناداین رێگری لێبكەین.

تۆماركردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا لەدهۆك لەكاتێكدا كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوای دڵنیا بوونەوە لەئەنجامی پشكنینەكان تۆماركردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر راگەیەنرا.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket