riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی:چیتر قووت و ژیانی هاووڵاتیان نەكرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەكان

ی.ن.ک‌‌ 02:37 PM - 2021-02-28
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند:وەك یەكێتی بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغداو گەیشتن بەڕێككەوتنێكی یەكلاكەرەوە كە تیایدا پشكی هەرێم لە بودجەدا دیاری بكات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامن بكات و چیتر قووت و بژێویی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم نەكرێتە قوربانیی ململانێ و بەرژەوەندییە تایبەتەكان،  جەختیشیكردەوە لەسەر فەراهەمكردنی پانتایی ئازادیی رادەربڕین و مامەڵەكردنێكی مەدەنی و شارستانییانە لەگەڵ رۆژنامەنووسان و چالاكوانان.

ئەمڕۆ 28ی 2ی 2021 لەشاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا كە هەریەك لە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەركەوت محەمەد غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەی بوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا دەربارەی بارودۆخی گشتی و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی ئەڵمانیا كرد لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەو ئەركەی كە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە بینیویەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پێزانینی خۆی دووپاتكردەوە بۆ گەل و حكومەتی ئەڵمانیا كە هاوكاریی هەرێمی كرد لە دابینكردنی چەك و پێداویستیی سەربازیی و  ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵەكان كرد بۆ رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی و جەختیكردەوە كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هانی هەردوولا دەدات بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەڕێككەوتنێكی یەكلاكەرەوە كە تیایدا پشكی هەرێم لە بودجەدا دیاری بكات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامن بكات و چیتر قووت و بژێویی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم نەكرێتە قوربانیی ململانێ و بەرژەوەندییە تایبەتەكان.

وتیشی: رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ تەنیا بۆ بودجە نییە، بەڵكو فاكتەرێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تر بەتایبەت كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان، هاوكات قەوارەی هەرێمیش بەهێزتر دەكات.

لاهور شێخ جەنگی  ئاماژەی بۆ ئازادیی رادەڕبڕین كرد لەهەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە دروشمە سەرەكییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لەو رووەوە جەختیكردەوە لەسەر فەراهەمكردنی پانتایی ئازادیی رادەربڕین و مامەڵەكردنێكی مەدەنی و شارستانییانە لەگەڵ رۆژنامەنووسان و چالاكوانان لە پێناو پەرەپێدان و بەهێزكردنی پایەكانی ئازادی و دیموكراسی لە هەرێمدا.

لە بارەی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش بۆ كێشەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و توركیا، لاهور شێخ جەنگی دوپاتیكردەوە كە یەكێتیی پێیوایە ئەو پرسە بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر دەكرێت و بژاردەی شەڕ و پەنابردنە بەر رێگەی سەربازیی كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات.

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد بۆ هەڵوێست و تێڕوانینە واقیعییەكانی لەبارەی ئەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو و هاوڕایی خۆی بۆ دووپات كردەوە.

PUKmedia

 

86906.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket