riklam

ئامادەكارییەكانی ساڵیادی راپەرین دەستپێدەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:43 AM - 2021-02-28
.

.

بە مەبەستی ئامادەكاریی بۆ ساڵیادی راپەرینی 5ی ئازار، لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی یەكێتی و كەسوكاری شەهیدانی راپەڕین لە ئیدارەی راپەڕین كۆبوونەوە.

    لەكۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە  سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و  قائیمقامی رانیە و سەرۆكی شارەوانی رانیەش ئامادەی بوون لێپرسراوی مەڵبەند مێژووی سەروەریی شەهیدانی راپەڕینی بیر هەمووان هێنایەوە كەلە رێگای ڕزگاری كوردستاندا خوێنی ئاڵیان ئازادی نەخشاند و ڕانیەشیان كردە پایتەختی ئەوئازادیە، هەربۆیە بەپێویستی زانی كەئەم یادە مێژووییە و ئەو ڕۆژە پیرۆزە نەوە لەدوای نەوە بەشانازییەوە بۆیەكتری بگوازنەوە و یادی بكەنەوە.

پاشانیش گفتوگۆیەكی كراوە لەنێوان ئامادەبووانی كۆبونەوەكە بەڕێوەچوو كەئەنجام بڕیاردرا بەپێی ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی و پابەندبوون بەڕێككارە تەندروستییەكان ئەم یادە بكرێتەوە و بەرز و پیرۆز رابگیرێت، بۆئەم مەبەستەش لیژنەیەك لەڕۆژانی داهاتوودا بەرنامە و پڕۆگرامی یادەكە ئامادە دەكەن.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ-رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket