riklam

فراكسیۆنی یەكێتی:تاوانبارانی هێرشكردنە سەر غالب محەمەد سزا بدرێن

ی.ن.ک‌‌ 11:07 PM - 2021-02-26
.

.

فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد دەكات.

لەراگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دا هاتووە:"  بەداخەوە سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستێكی ترسنۆك هێرشی كردە سەر پەرلەمانتاری هاوڕێمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق (غالب محەمەد )و برینداری كرد

رونیشكراوەتەوە:" ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتیی وێرای ئەوەی كە ئیدانەكردنی ئەم كارە دەكەین ، لەهەمانكاتدا داوای لێكۆڵینەوە و ئاشكراكردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دەكەین. هەروەك لەخوای گەورە داواكارین كە شیفا و تەندروستی خێرا بۆ هاوڕێمان بگەرێنێتەوە.

PUKmedia داڕشتنەوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket