riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ مسته‌فا سه‌ید قادر

پرسەنامە 01:16 PM - 2021-02-25
.

.

سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مسته‌فا سه‌ید قادر ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌ خشنده‌ و میهره‌بان
برای به‌ڕێزمان كاك مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی  (كاك سه‌ید قادر) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت .
بۆ ئه‌و خه‌مه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ ئێوه‌ و خێزان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و  له‌ ناخه‌وه‌ به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شیی په‌ژاره‌یی و ناڕه‌حه‌تیتانین  .
له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی  كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شت  شاد بكات ، ئارامیی و سوكناییش به‌ ئێوه‌ و هه‌مو كه‌س و كارو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ببه‌خشێت و خه‌م و په‌ژاره‌تان بڕه‌وێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ دوایین ناخۆشیتان بێت . له‌ هه‌مو خه‌مێك به‌دور بن.


انا لله و انا الیه‌ راجعون


سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket