riklam

قەڵەوی و دووگیانی

ژنان‌ 11:29 PM - 2021-02-24
.

.

زۆرینەی خانمان،کە کێشیان زۆرە یان قەڵەون، دوچاری گرفتێکی تەندروستی یٔەوتۆ نابن لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا،  بەلام قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی گرفتی تەندروستی بۆ دایک و کۆرپەلەش.

لەوپێناوەدا هەمیشە پزیشکان یٔامۆژگاری یٔەو خانمانە دەکەن،کە قەڵەون و پلانی دووگیانیان هەیە ، كێشیان دابەزێنن و شێوازی ژیانیان بگۆڕن.

چۆن بزانیت کە قەڵەویت؟

 ساناترین و خێراترین ڕێگەیە بۆ زانینی پلەی قەلەوی هاوکێشەی BMI (body mass index) بەکاردێت.

یٔەویش لەکاتی دووگیانیدا لە یەکەم سەرداندا بۆ پزیشک پێوانە دەکرێت بەدابەش کردنی کێشی لەش بە کیلۆ بەسەر دووجای باڵای کەسەکە بە مەتر.  BMI یٔاسایی (١٨٫٥ - ٢٤٫٩) ، یٔەگەر هاتوو BMI  لە ٢٥ زیاتر بوو یٔەوا کەسەکە کێشی زیادە، یٔەگەر لە ٣٠ زیاتر بوو یٔەوا کەسەکە قەڵەوە. 

  پێویستە بزانرێت لەکاتی ی دووگیانیدا, بەشێوەیەکی گشتی  بەرزی رێژەی BMI یٔەم گرفتانە دروست دەکات:

١- کڵۆ بوونی خوێن و خوێن مەیین 

٢- نەخۆشی شەکرە

٣- بەرزەفشاری خوێن

٤- زیاد بوونی یٔەگەری لەبارچوونی منداك

 ؛ بەپێ توێژینەوەکان( یەک لە پێنج )خانم یٔەگەری لەبارچوونیان هەیە بەلام یٔەم ڕێژەیە زیاد دەکات لە قەڵەوەکاندا  بۆ (یەک لە چوار).

٥- زیادبوونی یٔەگەری مندالی (نەبەکام)ناتەواو

٦- مردنی کتوپڕی مندال لە سکی دایکی دا.

پێویستە چی بکرێت؟

١- خواردنی تەندروست: هەرچەندە دابەزاندنی کێش لە کاتی دووگیانی دا، ڕێگە پێنەدراوە بەلام گرنگە نەهێلن قەڵەو بن ،لەبەیٔەوە 

پێویستە خواردنی تەندرووست بخۆن.

٢- وەرزش کردن: نیو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەشێوەی مەلەکردن، بەپێ ڕۆشتن یان یۆگا.

٣- وەرگرتنی حەبی ترشی فۆلیک (Folic Acid)  پێش دووگیانی بە یەک مانگ هەتا ٣ مانگی یەکەم.

٤- ڤیتامین D :زۆر گرنگە بۆ گەشەی کۆرپەلەو تەندروستی دایک لەکاتی دووگیانیدا، چونکە کەمی ڤیتامین دی دەتوانرێت چارەسەر بکەین، لە رێگەی دەرمانی جێگرەوە خۆراکیەکان یاخود خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن، بە ڤیتامین D لەوانەش بەرهەمە  شیریەکان و خواردنە دەریاییەکان و خۆدانە بەر خۆر.

٥- دەرمانی ئەسپرین: لەژێر چاوەدێری پزیشکی پسپۆر لە دوای ١٢ هەفتەی تەمەنی دووگیانی بەتایبەت لەو خانمانەی تەمەنیان لە سەروو چل ساڵیدایە ، یان یەکەم دووگیانیانەو یاخود دووگیانن بە منداڵی دووانە.

خانمانی قەلەو لەهەموو سەردانێکدا بۆ پزیشک ،پێویستییان بە پێوانەکردنی کێش و پەستانی خوێن و پشکنینی میز هەیە.

پشکنینی GTT بۆ زانینی نەخۆشی شەکرە لە ٢٤-٢٨ هەفتەی دووگیانیدا.

هەروەها گرنگە لە بیست هەفتەی تەمەنی کۆرپەلەکە پشکنینی سۆنار بکرێت  تایبەت بە زانینی گرفتی دروستبوونی کۆرپەکە ( anomaly scan).  

بەهیوای سەلامەتی و لەش ساغی بۆ هەمووان

 

د. ئاڵا غریب شریف

بورد (دکتورا) لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی

M.B.Ch.B-F.K.B.M.S

PUKmedia د. ئاڵا غریب شریف

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket