riklam

یه‌كێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 09:41 PM - 2021-02-24
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی 2ی 2021 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ د.مه‌جید حمه‌ ئه‌مین لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراقی و رابحه‌ عه‌بدوڵڵا حمد لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (5)ی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌غدا سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی حزبی ئیسلامی عیراقیان كرد و له‌ لایه‌ن ڕه‌شید ئه‌لعزاوی سه‌رۆكی حزبی ئیسلامی عیراق پێشوازییان لێكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا كرا.

له‌ كۆتاییدا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ و هیوای به‌رده‌وامیان خواست.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket