riklam

سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن

پرسەنامە 07:24 PM - 2021-02-24
.

.

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی بڵباس هاوخەمیی خۆیان دەردەبڕن و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەیان دەکەن.

دەقی پرسەنامەکە.........

بەناوی یەزدانی مەزن و میهرەبان

بەرێز/ هەمزە ئیسماعیل ئاغای بڵباس
بەرێزان / خێزان و خانەوادە و بنەماڵەی ئیسماعیل ئاغای بڵباس


به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیار و ناسراوی دەڤەری پشدەر و بتوێن کاکە( سوار ئیسماعیل ئاغا) سەرۆکی عەشیرەتی بڵباس مان بیست.

بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی  قوڵیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین بۆ خۆتان خۆشبن و تەمەنی درێژی بۆتان بەجێهێشتبێت.

خوالێخۆشبوو سوار ئاغای بڵباس کەسایەتیەکی دیار و تێکۆشەربوو، لەڕابردوودا خزمەتێکی زۆری لە خەباتی شاخ و شاردا پێشکەش کردوە، لەگەڵ بنەماڵە سەربەرزەکەیان هەردەم لە ڕیزی خەبات و قوربانیدان بوون.
 
 لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک سوار ئاغا بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و دڵنەوایی و سوکناییش بە ئێوە و خانەوادە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

هەر سەلامەت و سەربەرزبن

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket