riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی 13 شوێن دادەخات

کوردستان 01:15 AM - 2021-02-24
.

.

بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و خواردنەوە دادەخات.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە: بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بە گشتی و مەرجەكانی تەندروستی و گەشتوگوزار بەتایبەتی، لیژنەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و خواردنەوە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.

ئاماژە بەوەشدراوە: هەریەك لە خواردن و خواردنەوەكانی (رەزان، ئەوین، ماڵی سێوە، VIP، كەرنەڤاڵ شیراتۆز، سایە گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنە، چاینا، بیك سپیندەر و چاینینا) بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەمیان دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەسوپاسەوە هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانی بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەتایبەتی، بەپێدانی زانیاری و سەردانی بەردەوامی لیژنەكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان هاوكاری تەواوی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكەن.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket