ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەردەکات

ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەردەکات


23/2/2021 23:27:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١ سەبارەت بە رێكارەكانی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەک رێکاری نوێی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان راگەیاند.

دەقی بڕیارەکان:

یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به‌ رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.

دووه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.

سێیه‌م: بۆنه‌ و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.

چواره‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا، ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندرووستی به‌ تایبه‌تی به‌ستنی ماسك، رێگه‌ نه‌دان به‌ گردبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی سزای نه‌به‌ستنی ماسك به‌ پێی به‌یانی ژماره‌ (52)ی ساڵی (2020).

پێنجه‌م: هه‌موو چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.

شه‌شه‌م: سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌ ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران، شانده‌ فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به‌ پێی رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كان.

حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت، شایی، چوونه‌ سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس، موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ بڕی (2.000.000) دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.

 PUKmedia 

 

 

 

 

3.jpg

2.jpg

1.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سیستانی چاوی به‌ پاپا كه‌وت

  • image04
  • لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت

  • image04
  • لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد

  • image04
  • ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له‌ مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له‌ كۆشكی كۆماری له‌ به‌غدا

  • image04
  • سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت

  • image04
  • لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد

  • image04
  • 33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له‌ سلێمانی


                                           

نەرویج.. لەمەراسیمێکدا تەرمی پێشمەرگەیەکی دێرین بەخاک دەسپێردرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...


  تێكۆشه‌رێكی دێرین یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
  ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

سەردانی پاپا بۆ نزیكردنەوەی ئایینەكان و پاڵپشتی عیراق گرنگە

شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...


  گوزەری ھەورامییەكان لە سلێمانی
  هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو


کاریکاتێر