riklam

دهۆك.. دوو كتێبی تایبەت بە ئێزدییەكان ئیمزا كران

کتێب 11:03 PM - 2021-02-23
.

.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتییەكان و رۆشنبیران، دوو كتێبی تایبەت بە مێژوو و بیر و باوەڕی ئێزدییەكان ئیمزا كران و نووسەرەكەش دەڵێت، بەرهەمی زۆرم هەیە دەربارەی ئێش و ئازاری ئێزیدییەكان.

لێكۆڵەر و نووسەر داود مراد خەتاری كە خاوەنی كتێبێك لەوانە بە PUKmedia رایگەیاند: كتێبی دیرۆكی ئێزیدییەكان كە بەرهەمی نووسەرێكی ئەمریكییە من بۆ زمانی كوردی پیتی لاتینیم وەرگێڕا و ئەم كتێبە ئێش و ئازاری ئێزیدییەكان بەرجەستە دەكات كە لە سەردەمی كۆن دا تووشی بوون.

راشیگەیاند: لە كتێبەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە كتێبی ئێزیدییەكان و بیر و باوەڕیان كە بەرهەمی نووسەر عەسكەر بۆیكە و من سەرپەرشتیم كردووە بیروباوەڕی ئەم ئایینە دیاریدەكات و ئەم هەردوو كتێبە بەرهەمی وەشانخانەی سیتاڤن لە باكووری كوردستان.

PUKmedia  لەیس حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket