riklam

بۆتان لەروبەڕوبونەوەی كۆرۆنا جیهان سەرسام دەكات

جیهان 10:35 PM - 2021-02-23
.

.

وڵاتی بۆتان كە هێشتا ژمارەی دانیشتوانی نەبووەتە یەك ملیۆن كەس، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تاكو ئێستا تەنها یەك هاووڵاتی بەو ڤایرۆسە گیانیلەدەستداوە.

مەدلاین دراكسلەری ریپۆرتێری گۆڤاری ئەتلانتیك، لەراپۆرتێكیدا، وردەكاریەكانی ئاشكرا كردوەو ئاماژەی بەوەشداوە:" وڵاتێكی بچووك و هەژاری وەكو بۆتان، بەیەك گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا، هاوكێشەكانی پێشكەوتنی بواری تەندروستی خستووەتە ژێر پرسیارەوە، بەتاببەت لەبەرامبەر ئەو توانا بەهێزو گەورەییەی ئەمریكاو وڵاتانی تری پێشكەوتوو".

ئەوەشی نوسیوە:" هاووڵاتیەكی تەمەن 34 ساڵان لەشاری تیمفۆی پایتەختی بۆتان بەهۆی بوونی نەخۆشی گورچیلەو چەند نەخۆشیەكی ترەوە بەكۆرۆنا گیانیلەدەستداوە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەر زوو بەبەرنامەیەكی تۆكمە ئەو وڵاتە روبەڕووی ڤایرۆسەكە بووەتەوەو تاكو ئێستا رێكارەكان بەشێوەیەكی زۆر رێك و زانستیانە جێبەجێ دەكرێن".

ریپۆرتێرەكە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوەو ئەوەشی وتووە:" رەنگە هۆكارێكی توانای ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە بۆ ئەو تایەیی كەلەسروشتی دانیشتوانەكەی بوونیان هەیە، كە بەئاسانی بەرگەی تای بەرز دەگرن، جگە لەوەش كاتێك لە 31ی دیسامبەری ساڵی 2019 یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسەكە تۆماركرا، دەست بەجێ ئیدارەی ئەو وڵاتە تۆكمەترین بەرنامەی جێبەجێكردوە، لەهەمووشی گرنگتر هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی زۆر زانستیانە و دروست رێكارەكانیان جێبەجێكردوە"

لەهەمووی سەیرتر ژمارەی دانیشتوانی بۆتان 760 هەزار هاووڵاتیە، تەنها 337 پزیشكیان هەبووە بۆ ئەوەی فریای تووشبووان بكەون و چارەسەریان بكەن.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەدوای بۆتان هەریەك لەوڵاتانی روانداو ڤێتنام و سەنیگال لەو وڵاتانەن كە كەمترین گیانلەدەستدان بەكۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket