riklam

فرارو: 100 ملیار دۆلار لەئێران براوەتە دەرەوە

ئابوری 10:20 PM - 2021-02-23
.

.

میدیاكانی ئێران دووپاتیان كردوەتەوە، لەماوەی ساڵی رابردوودا هاووڵاتیانی ئێرانی زۆرترین موڵكیان لەوڵاتی توركیا كڕیوەو 100 ملیار دۆلاریان بردوەتە دەرەوەی وڵات.

ئاژانسی هەواڵی فراروی ئێرانی راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوەو ئاشكرایكردوە:" هاووڵاتیانی ئێران زۆرترین حەزیان هەیە كە موڵك زیاتر لەتوركیا بكڕن تاكو وڵاتانی تر".

رونیشكراوەتەوە:" لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا 100 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەو بۆ كڕینی ماڵ و موڵك لەوڵاتانی دراوسێ خەرج كراوە".

جەختیشكراوەتەوە:" زۆرینەی ئەو بڕە پارەیە لەوڵاتی توركیا خەرج كراوە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket