riklam

میسر.. گروپێكی گه‌وره‌ی قاچاغچێتی به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

جیهان 07:36 PM - 2021-02-23
.

.

داواكاری گشتی میسر، ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 23ی شوبات، 4 تۆمه‌تباری له‌پارێزگانی ئه‌سیوت و مه‌نوفیه‌ ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كرد كه‌ تۆمه‌تبار بوون به‌ دروستكردنی رێكخراوێكی تیرۆرستی بۆ په‌ڕ‌اندنه‌وه‌و به‌قاچابردنی كۆچه‌رییه‌كان بۆ توركیا.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانێك كه‌ له‌لایه‌ن دادگای رۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌وه‌ ده‌ركراوه‌، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ هه‌ڵساون به‌دروستكردن و ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی كه‌ مه‌به‌ستیان قاچاخچێتیكردن بووه‌ به‌كۆچه‌رییه‌كان.

فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ كاریان بۆ رێكخراوێكی دیاریكراو كردووه‌، كه‌ خۆی بینیوه‌ته‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندی كۆچكردنن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه‌ هه‌ڵساون به‌كاری وه‌رگرتنی فیزای گه‌شتكردن بۆ كۆچه‌رییه‌كان  و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆیان له‌توركیا، به‌و شێوه‌یه‌ ئاسانكارییان بۆ تاوانه‌كانیان كردووه‌، هه‌روه‌ها ویستویانه‌ له‌ڕ‌ووی مادیشه‌وه‌ سوودمه‌ندبن و بۆ هه‌ر كۆچه‌رێكیش بڕ‌ی 80 هه‌زار جونیه‌یان وه‌رگرتووه‌.

هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارانی ئه‌و بانده‌ تاوانكارییه‌ی به‌قاچاخبردنی كۆچه‌رییه‌كان هاووڵاتیانیان به‌نایاسایی و له‌ڕ‌ێگه‌ی توركیاوه‌ په‌ڕ‌اندوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی یۆنان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket