riklam

كازمی: بۆ له‌ناوبردنی داعش ئۆپه‌راسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

عیراق 06:35 PM - 2021-02-23
.

.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی شوبات رایگه‌یاند: دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ مه‌ترسیداره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یوه‌سته‌ به‌ئاستی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه‌له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ كازمی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا راشیگه‌یاند: پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییانه‌ش به‌رز ده‌نرخێنن كه‌ هاوكار بوون بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌كه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵكشانی ئاستی پابه‌ندبوونه‌كه‌ وا ده‌كات سنوورێك بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ دابنرێت كه‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌ په‌تاكه‌ی تر.

كازمی وتیشی: بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش، ئۆپه‌راسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ستخۆشیشی له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان كرد كه‌ شه‌وو ڕۆژ به‌دوای شانه‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ن.

ئاماژه‌شیدا كه‌ خاكی عیراق نابێته‌ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێیه‌كان و مووشه‌كه‌كان كه‌ مه‌به‌ستییانه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی حكومه‌تدا دروست بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م تاوانباران و پیشاندانیان بۆ رای گشتی.

PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket