وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، به ووردی گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كان و یارمه‌تیه داراییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان ده‌كات و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكاش له عیراق، به‌ڵێن ده‌دات به به‌زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی جدی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له‌خه‌می باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌باشی تێده‌گه‌ن.
تاوتوێی ئه‌و پرسانه ئه‌مڕۆ 23ی2ی2021 له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عیراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌یبوون. گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عیراق و ناوچه‌كه، وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی رێگریان لێبكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: چه‌ندین جار هۆشداریمان له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی تر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا.
له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد" مووچه و شایسته داراییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌بێ جیاوازی ".
كۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ێیننه‌وه. وتیشی: " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌گشتی ئومێد به‌خشه.كۆبونه‌وه، بڕیاریدا قۆناغی هه‌مه‌هانگی و پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی بنبڕ كردن و تێكشكانی تیرۆریستان بێت.
PUKmedia
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
له‌یادی ٨ی مارسدا خه‌ڵاتی ژنانی مه‌كته‌ب ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان كرا
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...