riklam

بایدن: به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ ده‌بین

جیهان 05:44 PM - 2021-02-23
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: نابێت له‌ ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا  بكرێت، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ جیاوازی له‌ نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان ناكات.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتارێكدا بۆ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ له‌ باره‌ی قوربانیانی كۆرۆناوه‌ بوو رایگه‌یاند: رێژه‌ی مردن به‌كۆرۆنا له‌ جه‌نگه‌كانی جیهان و شه‌ڕی ڤێتنام زیاتره‌.

جۆ بایدن وتیشی: ئه‌وانه‌ی به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌نها ژماره‌ نین، به‌ڵكو ده‌زانین هه‌مووان خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌، راشیگه‌یاند: پێویسته‌ یه‌كڕیزی ئه‌مریكیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ دروستبكرێت، ئێمه‌ ده‌توانین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵ بین و وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان هه‌رگیز وازناهێنین و چۆك داناده‌ین.  

له‌ باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: نابێت له‌ ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه‌ بكرێت، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ جیاوازی له‌ نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان ناكات.

بایدن باسی له‌وه‌شكرد: داوا له‌ ئه‌مریكاییه‌كان ده‌كات زۆر وریا بن، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و سه‌لامه‌تی بن، ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن هه‌ركاتێك به‌رده‌ست بوو.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket