riklam

ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش له‌عیراق ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 05:31 PM - 2021-02-23
.

.

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی شوبات، ئاماری ژماره‌ی تیرۆرستانی داعشی له‌عیراق راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ تیرۆرستان لێیه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌نه‌ ناو خاكی وڵاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیا ره‌سمییه‌كان، لیوا ته‌حسین فه‌خاجی، وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان راشیگه‌یاند: ژماره‌ی تیرۆرستانی داعش به‌نزیكه‌یی هه‌زار كه‌سێك ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ نییه‌، روونیشی كرده‌وه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاڵۆزی خێوه‌تگای هۆل له‌باكوورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كۆتایی به‌بوونی تیرۆرستان له‌و ناوچانه‌ بهێنن.

خه‌فاجی راشیگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستاش تیرۆرستان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌سنووره‌كانی نێوان عیراق و سوریاوه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكی عیراق،به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ نێوان ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ به‌رده‌وام له‌كاردان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بۆ كۆتایی هێنان به‌م بابه‌ته‌و راگرتنی دزه‌كردنی تیرۆرستان.

وتیشی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئاسمان و كامێرا گه‌رمییه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ئاماده‌كاریدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆرستان و كوشتن و ده‌ستگیركردنیان.

خه‌فاجی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ سه‌قامگیره‌و ژماره‌یه‌ك هێزی سه‌ربازی تێدایه‌، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی تارمییه‌، خه‌فاجی رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌شانه‌ نوستووه‌كانی تیرۆرستانی داعش ده‌یانویست بگه‌نه‌ گه‌ڕه‌كی ئیبن سینای قه‌زاكه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی حه‌شدی عه‌شایر توانرا شوێنی تیرۆریست شاكر مه‌شهه‌دانی و تاقمه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌ ئاشكرا بكرێت.

ئاماژه‌شیدا، ئۆپراسیۆنی تارمییه‌ له‌پله‌یه‌كی به‌رزدا پلان و نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژرابوو، پێشتر زانیارییان له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانیی و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداو هه‌واڵگری سه‌ر به‌فه‌رمانده‌كه‌و حه‌شدی فه‌لوجه‌وه‌ پێگه‌یشتبوو، سه‌باره‌ت به‌ زانیارییه‌كان له‌باره‌ی به‌رپرسی میدیای ولایه‌تی فه‌لوجه‌ی داعش، خه‌فاجی ئاماژه‌یدا كه‌ ئه‌وه‌ی روویدا ناچێته‌ چوارچێوه‌ی پێشێلكاری ئه‌منییه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن بوو بۆ هێزه‌كان و ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ جۆرییه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێی هه‌ڵسان.

PUKmedia به‌داداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket