riklam

پارتی واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی دیاری كرد

کوردستان 04:42 PM - 2021-02-23
.

.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی 26-5-2021 چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.

 ئه‌مڕۆ 23ی 2ی 2021 فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بڕیاریان داوه‌ ڕۆژی 26 ی 5 ی2021 پارتی دیموكراتی كوردستان چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ 16 ئابی 1946 دامه‌زراوه‌ تا ئێستا 13 كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و بڕیاریشه‌ ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی به‌ڕێوه‌ببات.

به‌ پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق هه‌ر حزبێك كۆنگره‌ی نه‌به‌ستبێت مافی به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق نابێت كه‌ بڕیاره‌ 10 ی 10 ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.  

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket