riklam

نوێنه‌رێك: تێپه‌ڕاندنی یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی به‌ رێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت

عیراق 03:48 PM - 2021-02-23
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات كه‌ پێشنیار هه‌یه‌ بۆ هه‌مواكردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدراڵی، وتیشی: پێده‌چێت ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ بكه‌وێته‌ دوای پشووی یاسادانانه‌وه‌.

ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 23-2-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی به‌رده‌وامه‌، وتیشی: له‌ ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران به‌ چڕی ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی یاسای بودجه‌یه‌ بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ ده‌ستیپێنه‌كردووه‌.

راشیگه‌یاند: لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆی له‌سه‌ر زۆربه‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ ته‌واوكردووه‌، كه‌ پێده‌چێت ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسا كه‌ بكه‌وێته‌ دوای پشووی یاسادانانه‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی به‌ رێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساكه‌ زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌ و په‌یوه‌ستیشه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، وتیشی: له‌ خولی پێشووی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاساكه‌ پێویستی به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بوو.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket