riklam

حه‌رب: زیادكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان په‌یوه‌ندی به‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ نییه‌

عیراق 02:59 PM - 2021-02-23
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ زیادكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌ عیراق پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نییه‌.

تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی ئه‌مڕۆ 23-2-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له‌ عیراق به‌ پێی رێكه‌وتنێك بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق رێكه‌وتنه‌كه‌ش هیچ هێزێكی دیارینه‌كردووه‌، وتیشی: زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ وڵاتدا به‌ ده‌ست حكومه‌تی عیراقه‌و ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

تاریق حه‌رب راشیگه‌یاند: ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌ نێوان حكومه‌تی عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كراوه‌، نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆیه‌ بۆ گۆڕانكاریش له‌ بڕیاره‌كه‌دا پێویستی به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ته‌نها ده‌توانێت بڕیار ده‌ربكات به‌ مامه‌ڵه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها وتی: بابه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌موو نیشتمان و هاوڵاتیانه‌وه‌و ته‌نهاپه‌یوه‌ست نییه‌ به‌ كه‌سێك یان بڕیارێكه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket