ئه‌مڕ‌ۆ 23-2-2021، له شاری دهۆك، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕ‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به یاوه‌ری ئاراس جانگیر محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕ‌ێكخستنی دهۆك و ئیمان ئامێدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ند، چاویكه‌وت به منداڵ و خانه‌واده‌ی ژماره‌یه‌ك له ڕ‌اگیراوانی سنووری بادینان كه له دۆخێكی ته‌مومژاویدا به (6) ساڵ زیندانیكردن حكومدران، و په‌رۆشیی و خه‌مخۆری یه‌كێتی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
له‌و دیدارانه‌دا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕ‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای گوێگرتن له منداڵ و خانه‌واده‌ی ڕ‌اگیراوه‌كان له باسكردنی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی باوك و كوڕ‌ه‌كانیان و چاوه‌ڕ‌وانی چه‌ند مانگه‌یان، به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه نیگه‌رانی خۆی بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و لایه‌نانه نیشاندا، هاوكات جه‌ختی له هه‌ڵوێست و پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرده‌وه و باسی له‌وه‌شكرد كه كێشه‌ی ڕ‌اگیراوانی بادینان بووه‌ته خه‌می هه‌مووان، ته‌نانه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك پرسێكی گرنگ چاودێری دۆخه‌كه ده‌كرێت، وتیشی: ئومێد ده‌كه‌ین دادگای ته‌میز دادپه‌روه‌رانه به‌و تۆمه‌ته دروستكراوانه‌ی كه‌یسه‌كانیاندا بچێته‌وه.
لای خۆیانه‌وه، منداڵ و خانه‌واده‌كانیان، سوپاسگوزاری خۆیان ده‌ربڕ‌ی بۆ پشتیوانی و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
PUKmedia
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
راپه‌رین، ڕۆژانی شانازی نه‌ته‌وه‌یی
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
فه‌همی بورهان: كاری رێكخراوه‌یی له‌نێو پزیشكانی ددان په‌ره‌پێبدرێت
عەلی نەبی یەكێك لە سیمبولەكانی راپەڕین
فراکسیۆنی یەکێتی:لەیادی راپەڕین خەڵک لەنەهامەتی رزگار بکرێن
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...