دادگای هه‌ولێر بڕیاریداوه دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌یان، پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی بادینان، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ژێر چاودێرییدا بن.به‌پێی ده‌قی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگای تاوانی هه‌ولێر / 2 ، كه له16-2-2021 سه‌باره‌ت به سزادانی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینان ده‌رچووه‌و ئیمزای دادوه‌ر ( زرار مه‌حمود موراد خان) وه‌ك سه‌رۆك و دادوه‌ران (سه‌ركه‌وت ته‌ها ره‌سوڵ و ئه‌ریڤان مسته‌فا محه‌مه‌د) ی به‌سه‌ره‌وه‌یه دادگا بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كه‌دا داوه‌و به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی 1 له‌یاسای ژماره 21 ساڵی 2003 .
هه‌روه‌ها دادگا بڕیاریشی داوه كه هه‌ر پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كه دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ژێرچاودێری پۆلیسدا بمێنه‌وه، هه‌روه‌ك دادگا بڕیاریشیداوه مۆبایل و كۆمپیته‌رو كامێرای رۆژنامه‌نوس و چالاكوانه‌كان ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت و ره‌وانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داراییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌وكه‌وتیان پێوه‌بكات.
بڕیاری دادگا مافی ئه‌وه‌شی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوه كه داوای مافی مه‌ده‌نی خۆی له‌به‌رده‌م دادگا مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌رێم بكات، دوای ئه‌وه‌ی حوكمی دادگا پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر وه‌ك دۆسیه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی دادگای ته‌ممیزی هه‌رێمی كوردستان كردوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ووردبینی كردن.ناوی چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانی بادینان كه‌له نوسراوه‌كه‌ی دادگای هه‌ولێردا هاتووه.
1- شیروان ئه‌مین2- شڤان سه‌عید3- هاریوان عیسا4- ئه‌یاز كه‌ره‌م5- گوهدار محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین
ئاراس محەمەد ئاغا: یەكێتی بەدیهێنەری مافەكانی ژنان دەبێت
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...