riklam

دوو تۆمه‌تبار به‌بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركران

ئابوری 09:31 AM - 2021-02-23
.

.

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ دوو تۆمه‌تباری‌ به‌ناسنامه‌ ئێرانییان ده‌ستگیركرد كه‌بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌یان پێبووه‌و ویستوویانه‌ له‌ناو بازاڕه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ساغی‌ بكه‌نه‌وه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی سلێمانی‌ زانیاری‌ پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ پاره‌ی‌ ساخته‌یان پێیه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ ساغی‌ بكه‌نه‌وه‌ ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو و گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست و توانیان له‌ناو بازاڕی‌ شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری‌ به‌ناسنامه‌ ئێرانی‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن دیناری‌ په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كێكی‌ بانكی‌ 10 ملیۆن تمه‌نی‌.

له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی‌ 1994 و ( ب، م) له‌دایكبووی‌ 1990 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket